لەماوەی ۷۲ کاتژمێری داهاتوودا حکوومەتی نوێی عێراق دادەمەزرێت

وتەبێژی رەوتی حیکمەـی سەر بە عەمار حەکیم رایگەیاند کە هەریەکە لە هاوپەیمانێتی سائیرون، نەسر، فەتح و حیکمە لە ۷۲ کاتژمێری داهاتوودا حکوومەت نوێی عێراق پێکدەهێنن.

 

 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا محەمەد جەمیل مەیاحی، وتەبێژی رەوتی حیکمەـی سەر بە عەمار حەکیم رایگەیاند کە چوار لیستە یەکەمەکەی عێراق لە کۆبوونەوەدان و بۆ ماوەی ۷۲ کاتژمێری داهاتوو حکوومەتی نوێی عێراق رادەگەیەنن. 

 

بەپێی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندووە، ھاوپەیمانی سائرون بە سەرۆکایەتی موقتەدا سەدر لە کۆی ٣٢٩ کورسی، ٥٤ کورسی بەدەستھێناوە و دوای ئەو ئیئتلافی فەتح بەسەرۆکایەتی ھادی عامری دێت کە ٤٧ کورسی مسۆگەر کردووە و ئیئتلافی نەسر بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، حەیدەر عەبادی ٤٢ کورسی بەدەستھێناوە و رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم بووەتە خاوەنی ١٩ کورسی.

 

لە کوالیسیە سیاسیەکانی بەغداد باس لەوە دەکرێت  کە ئەگەری زۆر هەیە عەبادی دووبارە بە سەرۆکوەزیرانی عێراق هەڵبژێردرێتەوە. 

وەڵامێک بنووسە