لەماوەی ٣ رۆژی رابردوودا لە چین یەک حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە

کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتیمانی  چین رایگەیاند، لەماوەی سێ رۆژی رابردودا تەنها یەک حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا لەناوخۆی وڵاتەکەیاندا تۆمارکراوە، ئەوانی دیکە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

 

 

کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتیمانی چین، ئاشکرایکردوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردودا ٥٥ حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنا تۆمارکراوە، بەڵام لەماوەی سێ رۆژدا تەنها یەک حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا لەناوخۆی وڵاتەکەیاندا تۆمارکراوە، ئەوانی دیکە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

 

کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشکردوە رۆژی رابردو ٦٧ حاڵەتی نوێی توشبون بەکۆرۆنایان تۆمارکردوە و تەواوی کەیسەکانیش ئەوانەبون کە لەدەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە.

لەئێستادا، چین بەپارێزگاریکردنی ژمارەی توشبوانی لەدەوروبەری ٨١ هەزاردا بوەتە دوەم وڵات لەسەرئاستی جیهان و ئەمریکا بەزیادکردنی ژمارەی توشبوانی بۆ زیاتر لە٨٥ هەزار پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەی وەرگرتوە.

هاوکات، تائێستا چین سێ هەزار و ٢٩٢ حاڵەتی مردنی تۆمارکردوە کە لەو رێژەیە تەنها پێنج حاڵەتیان نوێیە.

لەبەرامبەردا ٧٤ هەزار و ٥٨٨ حاڵەتی چاکبونەوەی هەبوە و هێشتا هەزار و ٣٤ حاڵەتی مەترسیداریشی لەناو نەخۆشخانەکاندا هەیە.

 

وەڵامێک بنووسە