له‌ ڤێنزوێلا یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

له‌ ڤێنزوێلا یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانلەدەستدان به‌هۆی تووشبوون به‌ جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.

 

 

 

به‌ پێی هه‌واڵێكی راگه‌یاندنی نیشتمانی ئه‌و وڵاته‌، دێلسی رۆدریگێز، جێگری سه‌رۆكی ڤێنزوێلا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی گیانلەدەستدان به‌هۆی‌ تووشبوون بە جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه‌.

 

رۆدریگێز باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كه‌سه‌كه‌ ته‌مه‌نی ٤٧ ساڵ بووه‌ و، خۆی نه‌خۆشی سییه‌كانی هه‌بووه‌، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه‌ ژماره‌ی تووشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ به‌رزووه‌ته‌وه‌ بۆ ١٠٧ كه‌س.

 

ڤێنزوێلا كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٣٢ ملیۆنه‌، به‌ هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ له‌ ١٥ی ئاداردا حه‌وت ناوچه‌ی كه‌ره‌نتینه‌ كرد، دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبووان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ زیادیكرد كه‌ره‌نتینه‌ی له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات ده‌ستپێكرد.

 

 

وەڵامێک بنووسە