كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئەندامە نوێکانی دیاریکرد

ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا دابه‌شبوونی ئه‌ركی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه‌ی ئاشكراكرد كه‌ له‌ يه‌كی تشرینی دووه‌مدا ده‌ستبه‌كارده‌بن و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ( له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٤) دا له‌ كاردا ده‌بن.

 

 

به‌پێی په‌یكه‌ری ئه‌و رێكخستنه‌ی كه‌ ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین دیارییكردووه‌، له‌نێو پێكهاته‌ی كۆمیسیۆنه‌كه‌دا سێ جێگری شاره‌زا و پێنج جێگری سه‌رۆك ده‌ستبه‌كارده‌بن. جێگره‌ شاره‌زاكانی سه‌رۆك، هاوكات وه‌ك ئه‌ندامی كۆمیسیۆنه‌كه‌ ئه‌رك وه‌رده‌گرن.

 

هاوکات به‌و پێیه‌، هه‌ریه‌ك له‌ فرانس تیمه‌رمانس-ی هۆڵه‌ندیی، مارگرێت ڤێستاگه‌ر-ی دانیماركی و ڤاڵدیس دۆمبرۆڤسكیس-ی لیتوانی، سێ جێگره‌ شاره‌زاكه‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنن.

 

شایەنی باسە تیمه‌رمانس له‌ بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژینگه‌، ڤێستاگه‌ر له‌ بواری ركابه‌ریی و چاخی دیجیتاڵیدا و دۆمبرۆڤسكیس له‌ بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ئابووریی و داراییدا ده‌سه‌ڵاتیان ده‌درێتێ.

 

هەروەها جێگره‌كانی دیكه‌ی سه‌رۆكی كۆمیسیۆن هه‌ریه‌ك له‌ مارۆس سێفكۆڤیج-ی سلۆڤاكی، ڤێرا جورۆڤا-ی چیكی، دوبرۆڤكا شویجا-ی كڕواتی و مارگاریتیس شیناس-ی یۆنانیین.

 

جیگای ئاماژەیە جۆزێپ بۆرێل، كه‌ بۆ نوێنه‌رایه‌تیی باڵای سیاسه‌تی ئاسایش و په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا هه‌ڵبژێردراوه‌، ده‌بێته‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا.

 

وەڵامێک بنووسە