قەڵادزێ.. بەهۆی درووستبوونی کێشە لەسەر نۆرەی وەرگرتنی بەنزین كەسێك كوژرا

لە ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەڵادزێ بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكەوە لەسەر وەرگرتنی بەنزین كە دوێنێ روویداوە ئەمڕۆ كەسێك كوژراو كەسێكیش بریندارە.

 دوێنێ لە كاتی وەرگرتنی بەنزیندا لەسەر نۆرەی بەنزین بۆتە كێشە، ئەمڕۆش جارێكی دیكە بەهۆی دەمەقاڵیەكەی دوێنێوە كێشەكە گەورەبووە و بۆتە شەڕ لە ئەنجامدا كەسێك كوژراوە و كەسێكی دیكەش بریندار بووە.
كوژراوەكە ناوی واحید عەبدوڵڵایە و تەمەنی ٤٥ ساڵە، لە ئێستاشدا پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكات.

شەوی پێشوو بەهۆی دەنگۆی دروستبوونی نەمانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێمی كوردستان، قەرەباڵغی دروست بوو، بەڵام ئەمڕۆ دەركەوت كە هیچ قەیرانێكی بەنزین لە ئارادا نییە و حكومەتیش روونكردنەوەی بڵاو كردەوە.

وەڵامێک بنووسە