قاسم شەشۆ: گرووپەکانی سەر بە پەکەکە لە شنگاڵ نەکشاون

فەرماندەی فەرماندەیی سنجار رادەگەیەنێت “لە چەندین ناوچەى جیاجیاى سنوورى شنگال ئەو گرووپانە خۆیان حەشارداوە کە سەر بە گرووپى چەکدارانى پەکەکەن و تا ئێستا دەرنەچوون”.

 

 

 

لەمیانەی لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو-ی تورکی قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی شنگال، قاسم شەشۆ ئاماژە بەوە دەدات کە هەرچەند هێزێکى زۆرى سوپاى عێراق لە سنونێ و شنگال بڵاوەیان پێکراوە، بەڵام تا ئێستا گرووپەکانى سەر بە پەکەکە لە شنگال ماون و نەکشاونەتەوە.

 

هاوکات قاسم شەشۆ چەند گرووپێکی پەکەکە لە ناوچەکەن و دەشڵێت “ژمارەیەک گرووپى سەر بە پەکەکە لەژێر ناوى جیاجیا لە سنوورى شارۆچکەى شنگال ماون و هەماهەنگن لەگەڵ چەکدارانى حەشدى شەعبى، تا ئێستا دیار نییە کە شارەکە چۆڵدەکەن یاخود نیازى مانەوەى زیاتریان هەیە”.
لەلایەکی ترەوە فەرماندەی فەرماندەیی سنجار دەشڵێت “هێزەکانى سوپاى عێراق بڵاوەیان پێکراوە و لە سنونێ و شنگال و لە چەندین ناوچەى دیکە جێگیرکراون، لەپاڵ ئەوەشدا ژمارەیەک گرووپى سەر بە پەکەکە لە ناوچەکە ماون. ئەوانەى لە شنگال ماون بەشێکى زۆریان کوردى ئێزدین و لەژێر چاودێرى چەکدارانى پەکەکە مەشق و راهێنانیان پێکراوە و ژمارەیان نزیکەى بە هەزار کەس دەبێت”.
شەشۆ لە کۆتاییدا ئاشکرا دەکات کە هێزەکانى سوپاى عێراق لە چواردەورى مەزارگەى شەرەفەددین بڵاوەیان پێکراوە، فەرماندەی فەرماندەیی سنجار و هێزى پاراستنى ئێزدخان رێگربوون لەوەى سوپاى عێراق دەستبەسەر مەزارگەى شەرەفەددین-دا بگرێت. 

وەڵامێک بنووسە