فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل: هەواڵی تووشیبوونی کارمەندمان بە ڤایرۆس دوورە لە راستی

ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠، بەڕێوەبەرایەتی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل رایگەیاند کە هیچ کارمەندێکی فڕۆکەخانە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوونە.

 

 

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست تەبا کەوتووە، ئاشکرای کرد کە ئەو هەواڵانەی باس لە تووشبوونی کارمەندێکی فڕۆکەخانە دەکات بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩م دوورن لە راستی و ئیدانەی ئەو جۆرە هەواڵانەی کرد.

 

راگەیەندراوی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بەم جۆرەی خوارەوەیە:

 

ڕاگەیانراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیلەوە

دوا بەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تووشبوونی کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چەند پەیجێکی تۆڕە کۆمەلایەتیەکان. وەکو بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل سەر لە بەری ئەم هەوالانە ڕەتدەکەینەوە و هاولاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ شێوەیەک حالەتی تووشبووی ئەم ڤایرۆسە لە ناو کارمەندانی فڕۆکەخانە بوونی نیە تاکو ئێستا، و بە توندرین شێوە ئیدانەی بلاوکردنەوەی ئەم دەنگۆیانە دەکەین، داوا لە لایەنی پەیوەندیداریش دەکەین ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان بگیرێتە بەر. بۆ ڕاستی هەر بابەتێک تەنها پشت بە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبەستین.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی فڕۆکەخانەی نێودەولەتی ئەربیل
4/4/2020

وەڵامێک بنووسە