فوئاد حوسێن و هاوتا تورکییەکەی بەیەکگەیشتن

ئەمڕۆ فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق و جێگری سه‌رۆكوه‌زیران لەگەڵ به‌رات ئاڵبایراك، وه‌زیری گه‌نجینه‌ و دارایی توركیا له‌ داڤۆس بەیەکگەیشتن و كۆبوونه‌وه‌.

 

 

فوئاد حوسێن و به‌رات ئاڵبایراك له‌ میانی ٤٩ـه‌مین لووتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهان کە له‌ شارۆچكه‌ی داڤۆس لە سویسرا بەڕێوەدەچێت، کۆبوونەوە.

 

جێگای باسە کە لە میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوو وه‌زیری دارایی عێراق و توركیا تاوتوێی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وڵات کردووە لە بواری ئابووری و رایانگەیاندووە کە گشت هەوڵەکانیان دەخەنە گەڕ بۆ چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی.

وەڵامێک بنووسە