عادل عەبدولمەهدی و محەمەد حەلبووسی داواکارییەکانی خۆپیشاندەرانیان تاوتوێکرد

هەریەکە لە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران و دواهەمین توندوتیژییەکانیان کرد. 

ئەمرۆ سێشەممە ٨ی ئەیلوول ٢٠١٩، هەریەکە لە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیران و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوە دەربارەی دواهەمین خۆپیشاندانەکانی بەغداد و شارەکانی دیکە و بارودۆخی برینداران.

 

هاوکات نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت، “سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران عادل عەبدولمەهدی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و باسی هاریکارییەکانی هەردوو هێزی یاسادانان و جێبەجیکردنیان کرد، شایەنی باسە هەوڵەکانیان بەگەڕخست بۆ جێبەجێکردنید اواکاریی خۆپیشاندەران و داواکارییەکانی مەرجەعی ئاینی”.

 

شایەنی باسە هەردوولا تیشکیان خستووەتە سەر پاکێجی نوێی چاکسازی و بڕیارەکانی ئەمدواییەی حکوومەت و رایانگەیاند کە دەبێت وەڵامی خۆپیشاندەران بدرێتەوە و داواکارییە راستەقینەکان لەلایەن هەردوو دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن بەهەند وەربگیرێت.

وەڵامێک بنووسە