عادل عەبدولمەهدی سەرەخۆشی لە ئەردۆغان دەکات

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بەھۆی شەھیدکردنی کارمەندێکی کۆنسولخانەی تورکیا لە شاری ھەولێر(ئەربیل) سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد.

 

 

بە گوێرەی راگەیەندراوێک کە لەلایەن فەرمانگەی راگەیاندنی سەر بە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان کردووە.

 

جێگای ئاماژەیە ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەش لەدوای شەھیدکردنی کارمەندێکی کۆنسولخانەی تورکیا لە شاری ھەولێر(ئەربیل) ئەنجامدرا.

 

هاوکات پێداگیری لە دۆزینەوەی تاوانباران کردووە و بە ئەردۆغانی راگەیاندووە کە پاراستنی دیپلۆماتکاران و بەرقەرارکردنی ئاسایش کاری سەرەکی ئەوانە.

 

سەرۆکوەزیران عەبدولمەهدی ئەوەشی راگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە سەبارەت رووداوەکە بەردەوامە تا ئەوکاتەی تاوانباران بە سزاکانیا دەگەن.

 

ئەمرۆ چوارشەممە ١٧ـی تەمموز، هێرشێکی چەکداری بۆسەر یەکێک لە رێستۆرانتەکانی شاری هەولێر بەرامبەر بە کارمەندانی کونسوڵخانەی تورکیا ئەنجامدرا و تێیدا کارمەندێکی کونسوڵخانە گیانی لەدەستدا.

وەڵامێک بنووسە