شەش نۆرینگەی پزیشکی داخران بەهۆی پابەندنەبوونیان بەڕێنماییەکانی تەندروستی

لە هەڵمەتێکدی فراوانی لێژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەلێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی تواندرا شەش نۆرینگەی پزیشکی لە هەولێر دابخرێت کە هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ پاپەندنەبونیان بە رێنمایەکانی تەندروستی.

 

 

 

ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندکراوەکەی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێرە…

 

“شەش نۆرینگەی پزیشکی داخران بەهۆی پابەندنەبوون بەڕێنماییەکانی تەندروستی

لێژنەی بالای بەدواداچوونی دەرمان کە پێکھاتووە بەسەرۆکایەتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی جۆری دەرمان، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەلێر و بەشی پۆلیسی شارەوانی ،
له هەڵمەتی ئەمڕۆدا لەهەولێر شەش نۆڕینگەی پزیشکی داخران.

هۆکاری داخستنی ئەم شوێنانەش بۆئەوە دەگەڕێتەوه پابەند نەبوونە بەڕێنماییەکانی تەندروستی.

ڕێکاری یاسایی گیرایە بەر لەبەرامبەر سەرپێچی کاران هەرەوەها هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە ئەم لێژنەیە بەردەوام دەبێت لەپێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان.

‏‎ڕاگه‌یاندنی قايمقاميەتى قەزاى ناوەندیى هه‌ولێر”

وەڵامێک بنووسە