شارۆچکەی تازەخورماتوو کەرەنتین دەکرێت

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە بە مەبەستی رووبەڕوو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩، شارۆچکەی تازەخورماتووی سەر بە پارێزگای کەرکوک دەخاتە ژێر کەرەنتینەوە.

 

 

دوای ئەوەی دوێنێ شەو ئافرەتێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە تازرەخورماتوو بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەست دا، ئەمڕۆ تەواوی شارۆچکەکە خرایە ژێر چاودێری پزیشکی.

 

دوێنێ شەو ئافرەتێک کە بەهۆی نارەحەتبوونی لەڕووی تەندروستییەوە سەردانی نەخۆشخانەی کەرکوکی کردبوو، گیانی لەدەست دا و تیمەکانی تەندروستی دەستبەجێ روویان کردە ماڵی ئەو ئافرەتە بۆ ئەوەی خانەوادەکەی بخەنە کەرەنتینەوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە