سەفەدی: لێدوانەكانی ناتانیاهو مەترسیین بۆسەر بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی

ئەیمەن سەفەدی، وەزیری دەرەوەی ئوردن رایگەیاند، “لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو، مەترسیین بۆسەر بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی، ئەگەری هەیە توندوتیژی و پێكدادانی لە ناوچەكەدا، لێبكەوێتەوە”.

 

 

وەزیری دەرەوەی ئوردن لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیلی ئیدانە كرد كە رایگەیاندووە، سەروەریی ئیسرائیل بەسەر ژمارەیەك ناوچەی كەناری رۆژئاوا، هەروەها بەسەر ناوچەكانی دۆڵی ئوردن و باكووری دەریای مردوو دەسەپێنێت.

 

ئەیمەن سەفەدی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیادا هاتووە “لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو، مەترسیین بۆسەر بنەماكانی پڕۆسەی ئاشتی، ئەگەری هەیە توندوتیژی و پێكدادانی لە ناوچەكەدا، لێبكەوێتەوە”.

 

وەزیری دەرەوەی ئوردن جەختیكردەوە كە لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو رەتدەكاتەوە و وتی، “ئەو جۆرە لێدوانانە، پێشێلكارییەكی روونی یاسای نێودەوڵەتییە، هەروەها پرۆسەی ئاشتی لەناودەبات، جگە لەوەش گەلانی ناوچەکە بێ‌ بەش دەكات لە بەدیهێنانی ئاشتی”.

 

ئەیمەن سەفەدی داواشی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە كە بێ‌ دەنگ نەبێت بەرامبەر بە لێدوانەكانی بێنیامین ناتانیاهو و ئیدانەی بكات، هەروەها بە جددی كار بكات بۆ چارەسەركردنی ململانێیەكان لەسەر بنەمای چارەسەریی دوو دەوڵەتی كە تیایدا دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستینی دەستەبەركردووە كە پایتەختەكەی قودسی داگیركراوە لەسەر هێڵەكانی چواری حوزەیرانی ١٩٦٧، چونكە ئەو تاكە رێگەیە بۆ بەدیهێنانی ئاشتی.

 

سەفەدی وتیشی، “ئەو لێدوانانەی ئیسرائیل لەگەڵ هەنگاوە تاك لایەنەكانی دیكەی كە فراوانكردنی یەكەكانی جوولەكەنشین و پێشێلكردنی پیرۆزییەكان لە قودس دەگرێتەوە، مەترسیین بۆسەر ئاسایش و ئاستی لە ناوچەكە و جیهان و  رووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی پرۆسەی ئاشتی ئەنجامی دەدات، پێویستی بە یەك هەڵوێستی نێودەوڵەتی هەیە”.

 

دوێنێ‌ سێشەممە بێنیامین ناتانیاهو، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندبوو كە ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا كە بڕیارە لە ١٧ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، سەركەوتن بەدەست بهێنێت، ئەوا سەروەریی ئیسرائیل بەسەر ژمارەیەك ناوچەی كەناری رۆژئاوا، هەروەها بەسەر ناوچەكانی دۆڵی ئوردن و باكووری دەریای مردوودا دەسەپێنێت.

 

وەڵامێک بنووسە