سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی بۆ شه‌ش مانگی دیكه‌ هه‌ڵپه‌سارد

سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا دوای خۆپیشاندانەکان به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی بۆ شه‌ش مانگی دیكه‌ هه‌ڵپه‌سارد كه‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌رفراوانی “بزووتنەوەی ئێله‌گ زه‌رده‌كان”ی لێكه‌وتبۆوه‌.

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئانادۆڵو،  ئێدوارد فیلیپ له‌ میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێك بۆ په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی رێپێوانی كۆماری كه‌ سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌ ئیمانوێل ماكرۆن دایمه‌زراندووه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ توڕه‌یی و ره‌وشی سه‌ختی فه‌ڕه‌نسییه‌كان تێگه‌یشتوون.

 

هاوکات سه‌رۆكوه‌زیرانی فه‌ڕه‌نسا به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی به‌ هۆی خۆپیشاندانه‌كان كوژراو و بریندار هه‌یە بۆیه‌ پێویسته‌ كۆتاییان پێ بێت، سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا جگه‌ له‌ به‌های سووته‌مه‌نی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های گاز و كاره‌بایشیان بۆ شه‌ش مانگی دیكه‌ هه‌ڵپه‌سارد.‌