سەرۆکوەزیرانی ئینگڵتەڕا رەوانەی نەخۆشخانە کرا

 

میدیاکانی ئینگڵتەرا رایانگەیاند، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری چڕە.

 

لە روونکردنەوەیەکدا وتەبێژی داونینگ ستریت رایگەیاند، دوای نیوەڕۆ بارودۆخی بۆریس جۆنسن تێکچووە و دکتۆرەکانی رایانگەیاند کە پێویستە رەوانەی چاودێری چڕبکرێت.

 

هاوکات راگەیەندرابوو کە بۆریس جۆنسن توسی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە و دوێنێش رەوانەی نەخۆشخانە کرابوو. دکتۆرەکانی رایانگەیاند کە بۆ ژمارەیەک پشکنینی ئاسایی رەوانە کراوە.

 

شایەنی باسە حکوومەتی رایگەیاندبوو، سەرەڕای مانەوەی جۆنسن لە نەخۆشخانە، لە توانایدایە ئەرکەکانی بەڕێوەببات.

 

 

 

وەڵامێک بنووسە