سەدر: پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رێز له‌بریاری خۆپیشانده‌ران بگرن

موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر رایگەیاند،”پێویستە بەپەلە كاندیدێكی گونجاو بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق دیاریی بكرێت و پێشكەشی سەرۆك كۆمار بكرێت”.

 

 

موقته‌دا سه‌در له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكرده‌وه‌ رایگه‌یاند، “پێویسته‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان رێز له‌بریاری خۆپیشانده‌ران بگرن و هیواداریشم هێزه‌ ئه‌منیه‌كان پابه‌ندی ئاشتیخوازانه‌ بن و دوربكه‌ونه‌وه‌ له‌به‌كارهێنانی توندوتیژی و نه‌بنه‌ هانده‌رێك بۆ دروستبونی شه‌ڕی ناوخۆ”.

سه‌در پابه‌ندبونی خۆشی به‌ بڕیاری حكومه‌ت بۆ رێگریكردن له‌سه‌رهه‌ڵدان و دروستبونی شه‌ڕو ئاڵۆزی دوپاتكردوه‌ته‌وه‌و داوایكردوه‌، جیاوازی له‌نێوان ئاشتیخوازان و تێكده‌ره‌كان بكرێت و هاوكات رێگریش له‌به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی بكرێت له‌خۆپیشاندانه‌كان، بۆئه‌وه‌ی ناوبانگی ئه‌و هێزه‌ خراپ نه‌بێت چونكه‌ به‌شداریكردنیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوبانگیان دروستده‌كات.

موقته‌دا سه‌در هۆشداریشده‌داته‌ لایه‌نه‌كان و داواده‌كات، په‌له‌ بكرێت له‌دیاریكردنی كاندیدی پۆستی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق دور له‌ململانێ و ناكۆكی نێوانیان، ناوی كاندیدێك ئاراسته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق بكرێت.

سه‌در جه‌ختیشده‌كاته‌وه‌، پێویسته‌ كه‌سێكی لێهاتو به‌توانا بێت و ناشبێت چیتر سیاسیه‌كان كات بكوژن و عێراق و هاوڵاتان له‌دۆخی مه‌ترسیدار بهێڵنه‌وه‌.

هاوكات موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌دروشمی “نه‌ رۆژئاواییه‌ نه‌رۆژهه‌ڵاتیه‌، شۆڕش شۆڕشی چاكسازیه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، پێشتر موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندبو، رۆژی ٢٤ی ئه‌م مانگه‌ خۆپیشاندانی ملیۆنی به‌مه‌به‌ستی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ئه‌نجامده‌رێت”.

وەڵامێک بنووسە