سیستانی پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردەوە

گەورە مەرجەعی بەشێكی شیعەكانی عیراق پەیامێكی سەبارەت بە خۆپیشاندانەكان بڵاوكردەوە و رایگەیاند،  خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی هەموو كەسێكە و هاوكات پاراستنی گیاتی خۆپیشاندەرانی خستە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان.

 



ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی بەشێك لە شیعەكانی عیراق لە پەیامێكدا رایگەیاند”پێویستە رێڕەوی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان بپارێزرێن، ئەوەش بەهایەكی گەورەی هەیە، خۆپیشاندانی ئاشتیانە مافی هەموو تاكێكە، هەموو كەسێك مافی دەربڕینی بۆچوونی خۆی هەیە جا بەشداری خۆپیشاندان بكات یان نەیكات و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە بەزۆر بۆچوون بە خەڵكی دیكە دەرببڕێت و نابێت بەشداری كردن و نەكردن ببێتە كێشە لەنێوان هاووڵاتیان و تۆمەت بۆ یەكتری دروست بكەن.

 

شایەنی باسە وتوشیەتی” بەرپرسیارێتی گەورە لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكان، بەجۆرێك دووربكەونەوە لە بەكارهێنانی توندوتیژی”.

 

هاوکات ئاماژەی بەوەشكردووە، “پێویستە حكومەت بە زووترین كات وەڵامی داواكاری خۆپیشاندەران بداتەوە و هۆشداریش دەدەم  لە دەستوەردانی لایەنی ناوخۆیی و دەرەكی، كە دەسانەوێت دەستوەردان بكەن و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەكە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی خۆیان بەكاربهێنن”.

وەڵامێک بنووسە