سۆماڵ- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو

لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، ٦ کەس گیانی لە دەستدا.

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی سۆماڵ رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك بنكەی پۆلیسی شەقامی مەككەی موكەڕەمە كە كۆشكی سەرۆكایەتی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی مۆگادیشۆ دەبەستێتەوە، تەقیووەتەوە.

 

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكات ئاماژەی بەوە داوە، بە هۆی تەقینەوەكەوە، ٦ كەس گیانی لە دەستدا و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.

 

تا ئێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكە رانەگەیاندووە.