سووریا.. لە ماوەی یەک ساڵدا یەک ملیۆن هاووڵاتی سڤیل لە ئیدلب کۆچییان کردووە

لە ئەنجامی هێرشی هێزەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیا بۆسەر ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانی ئیدلب لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ەوە تا ئێستا، یەک ملیۆن و ٤٢ هەزار هاووڵاتی سڤیل لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون.

 

هەریەک لە تورکیا، رووسیا و ئێران لە کۆبوونەوەکانی ئاستانا لە ٤-٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە ئیدلب و دەورووبەری ناوچەی کەمکردنەوەی گرژییەکانیان راگەیاند. هەریەک لە تورکیا و رووسیا لەبەرامبەر پێشێلکارییەکانی رژێمی ئەسەددا دەرهەق بە ئاگربەستەکە، لەبارەی ناوچەکەوە گەیشتبوون بە رێککەوتنێکی دیکە.

 

شایەنی باسە لە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا لە سۆچی رێککەوتنێک واژوو کرا، سەرەڕای ئەوە رژێم و پشتگیریکارانی هێرشەکانیان بەردەوامی پێ دەدا.

 

هاوکات بەپێی زانیارییەکانی دامەزراوەی هەماهەنگیکارانی وەڵامدانەوەی سووریا کە چاودێری پرۆسەی کۆچ دەکات لە ناوچەکە لە دوای یەک ساڵ بەسەر رێککەوتنەکەدا، ژمارەی کەسانی مەدەنی کە لە ماڵ و حاڵی خۆیان بوون گەیشتووەتە، یەک ملیۆن و ٤٢ هەزار کەس.

 

جێگای ئاماژەیە لە دووی شوباتەوە تا ئێستا کە هێرشەکان تیایدا چڕبوونەتەوە لە هێرشەکانی رژێمی ئەسەد و رووسیادا، ١٣ خیوەتگا، ٣٠ ناوەندی بەرگریی شارستانی، ٦٧ بنکەی تەندروستی، ١١٤ خوێندنگە، ١٨ بازار، دوو وێستگەی ئاو، سێ وێستگەی کارەبا و ١٦ نانەواخانە کراونەتە ئامانج.

 

لە لایەکی دیکەوە لە لێدوانێکدا محەمەد حەلاج، دامەزراوەی هەماهەنگیکارانی وەڵامدانەوەی سووریا، ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا کارەساتێکی تری مرۆیی دەخوڵقێت و زۆرێک لە خەڵک بێ ماڵ و پەناگەن.

 

محەمەد حەلاج ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان نیگەرانن لەوەی کە رژێمی ئەسەد و رووسیای پشتگیریکاری ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی ئەنجام بدەن و گوتی: “لەئەگەری هێرش بۆسەر ناوچەکانی ئەریحا، مەعەرەت نوعمان و سەراقیب لە گوندەواری باشوور و باشووری رۆژهەڵات ئیدلب کە ناوچەی نیشتەجێی مەدەنی زۆری لێیە، ژمارەی ئەو کەسانەی بێ ماڵ و حاڵ دەبن دەگاتە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس.

 

 

 

 

وەڵامێک بنووسە