سلێمانی… ٢٣ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، “بیست و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران”.

 

 

وەزارەتی تەندروستی لەمیانی راگەیەندراوێکدا ٢٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) رادەگەیەنێت.

 

دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست و سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، چواردە پیاو و ھەشت ئافرەت و کچێکی گەنج.
چوار تووشبوو بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون، یەک تووشبوو پێشینەی گەشتی ھەبووە، ھەژدە تشبووەکەی تر نیشانەی نەخۆشیان ھەیە و پشکنینیان پۆزەتیڤ دەرچووە.

هەژدە تووشبوو دانیشتووی ناو شاری سلێمانی.
یەك تووشبوو دەنیشتووی قەزای دەربەندیخان.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای پێنجوین.
یەك تووشبوو دانیشتووی قەزای کەلار.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە.
یەك تووشبوو دانیشتووی پارێزگای بەغداد.

وەزارەتی تەندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠