سلێمانی.. له‌ ساڵی ٢٠١٩دا ١٨٠ كه‌س بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

رائید كاروان محه‌ممه‌د، وته‌بێژی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ ساڵی ٢٠١٩دا له‌ پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ١٢٤٧ رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، له‌ ئه‌نجامیشدا ١٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٣٧٣٥ كه‌س بریندار بوونه‌.

 

 

رائید كاروان بۆ رادیۆی ترافیك ئێف ئێمی تایبه‌ت به‌ هاتووچۆی سلێمانی وتی: ” له‌ كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، ١٤١ كه‌سیان سه‌رنشین و ٣٥ پیاده‌ و چوار كه‌سیشیان شۆفێر بوون”.

 

وته‌بێژی هاتوچۆی سلێمانی هۆكاری سه‌ره‌كیی روداوه‌كانی ئاشكرا كرد و وتی:” به‌ پله‌ی یه‌كه‌م  تیژڕه‌وی، دووه‌م هۆكاریش بێ ئاگایی شۆفێر و سێیه‌میش مه‌ینۆشی دێت”.

 

له‌باره‌ی سه‌رپێچه‌كانیشه‌وه‌، رائید كاروان محه‌ممه‌د ئاشكرای كرد، ٢٤٩ هه‌زار سه‌رپێچی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی تۆمار كراون”.

وەڵامێک بنووسە