سلێمانی.. بەڕێوەبەری تەندروستی رونکردنەوە لەسەر گومانی دوو حاڵەتی کۆرۆنا لەو شارە دەدات

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند دووکەس گومانلێکراو بوون، کە توشی کۆرۆنا بووبن، بەڵام دەرکەوت هەڵگری ڤایۆرۆسەکە نینç

 

 

 

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی، دوو حاڵەتی گومانلێکراو هەبوون، بەڵام پاش پشکنینی زۆر و ورد، دەرکەوت توشبوو نین، بۆیە رێگەدراوە بچنەوە ماڵەوە وای بە کەی ئێن ئێن راگەیاندووە.

 

هاوکات ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە کەرکوک چوار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا،بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیەکە لە هەرێم تۆمارنەکراوە.

 

شایەنی باسە حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی خۆیدا چەند بڕیارێکی لەبارەی مەترسیەکانی ڤایرۆسەکەوە راگەیاند و پشووی سەرتاسەری لە هەرێم راگەیاند.

وەڵامێک بنووسە