زیاتر لە ٢٥٣ هەزار توشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا چاکبوونەتەوە

ماڵپەری “worldometers.info” ئاماژەی بەوە داوە، تا ئێستا زیاتر لە ٢٥٠ هەزار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە جیهاندا، چاکبوونەتەوە.

 

بەپێی داتا و زانیارییەکانی ماڵپەڕی “worldometers.info”، نوێترین زانیاری لەبارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە جیهان بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە تا ئێستا ٢٥٣ هەزار و ٥٩٧ کەس لە جیهان کە پێشتر تووشی ڤایرۆسەکە بووبوون، چاکبوونەتەوە.

 

هاوکات زۆرینەی حاڵەتەکانی چاکبوونەوەش لە چین تۆمارکراون کە بریتین لە ٧٦ هەزار و ٩٦٤ کەس.

 

لەلایەکی دیکەشەوە دوای چین هەریەکە لە ئیسپانیا (بە ٣٨ هەزار و ٨٠ کەس)، ئەڵمانیا (بە ٢٦ هەزار و ٤٠٠ کەس)، ئیتاڵیا (بە ٢٠ هەزار و ٩٩٦ کەس)، ئێران (بە ١٩ هەزار و ٧٣٦ کەس)، فەڕەنسا (بە ١٥ هەزار و ٤٣٨ کەس) و ئەمریکا (بە ١٤ هەزار و ٨٢٨ کەس) دێن.

وەڵامێک بنووسە