رێژەی خۆکوشتن لە دیالە زیادی کردووە

٣٥ حاڵەتی خۆکوشتن لە تێکرایی ساڵی ٢٠١٧ لە دیالە  تۆمارکراوە. 
تاڵب خەزرەجی، سەرۆکی رێکخراوی دیالە بۆ مافەکانی مرۆڤ، رادەگەیەنێت “لە ساڵی ٢٠١٧ تاکو ئێستا ٣٥ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمار کراوە”.
لە بەیاننامەیەکدا سەرۆکی رێکخراوی دیالە بۆ مافەکانی مرۆڤ دەڵێت “لەمیانی ئەمساڵدا لە پارێزگای دیالە، ٥١ حاڵەتی هەوڵدان بۆ خۆکوشتن تۆمارکراوە”.

 خەزرەجی، وردەکاریی خۆکوشتنەکان دەدات و رادەگەیەنێت کەوا لەو ژمارەیە، ٣٥یان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و توانراوە ٢٦ کەسەکەی دیکە بەرلەمردن رزگاربکرێن.

 

سەرۆکی رێکخراوی دیالە بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژە بە هۆکارەکانی دەکات و دەڵێت “زۆربەی هۆکارەکانی هەوڵی خۆکوشتن بە هۆی فەقیری و بێ کاری و کێشەی کۆمەڵایەتییەوەیە”.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە ساڵی ٢٠١٦، ١٢٣ حاڵەتی خۆکوشتن لە چەند پارێزگایەتی ناوەڕاست و باشوور و باکووری عێراق تۆمار کراون.

 

رێژەی خۆکوشتن لە پارێزگاکانی عێراق روو لە هەڵکشانە بەتایبەت لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور لەماوەی چەند ساڵی رابردوو، پسپۆڕانی بواری دەروونناسی بۆ ئەو دۆخەی کە ئێستا ئەو وڵاتە پێیدا تێپەڕدەبێت، بە بۆچوونی ئەو پسپۆڕە دەروونیانە کێشە کۆمەڵایەتی و خێزانییەکان هۆکارێکی دیکەی خۆکوشتنن لە عێراق.

 

 

 

 

AA

وەڵامێک بنووسە