راوێژكاری سەرۆككۆماری ئێران: دوورخستنەوەی بۆڵتن لە پۆستەکەی روداوێكی ئەوتۆ نیە

راوێژكاریسەرۆك كۆماری ئێران  سەبارەت بە لەكارلابردنی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند “ئەو هەنگاوە نمونەیە بۆ شكستهێنانی سیاسەتی فشارەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكان دژ بە ئێران”.

 

 

حسامەددین ئاشنا، راوێژكاری سەرۆككۆماری ئێران لە تویتێكیدا لە هەژماری تایبەتی خۆی رایگەیاند “پشتگوێخستنی جۆن بۆلتن، راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەمكگرتوەكانی ئەمریكا  و لەكارلابردنی روداوێكی ئەوتۆ نیە، بەڵكو نمونەیە بۆ شكستهێنانی ستراتیجی سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر ئێراندا، لە دژی بەرگریەكانی گەلی ئێران”.

 

هاوکات ئاماژەی بەوەشكرد “بە دڵنیاییەوە دەتوانن روبەڕوی هەڵوێستەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا ببنەوە كە دژ بە ئێران هەنگاودەنێت و هەرگیز لەو روبەڕوبونەوەیە پاشەكشە ناكەن، تارانیش سیاسەتی ئەو گەمارۆیانەی شكاندوە”.

 

شایەنی باسە ئەو وتانەی راوێژكاری حەسەن رۆحانی، سەرۆككۆماری ئێران پاش ئەوەدێت، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند  جۆن بۆلتن-ی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی لە كارەكەی دورخستوەتەوە و كەسێكی دیكە لە شوێنەكەی دادەنێت”.

وەڵامێک بنووسە