راهێنەری ریاڵ مەدرید: پێویستمان بە یاریزانی نوێ نییە

سۆلاری راهێنەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی پاش بردنەوەى یانەکەی لە ملیلیە لەجامی شای ئیسپانیا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دا.

 

 

سۆلاری رەتیکردەوە کە داواى هیچ یاریزانێکی نوێی کردبێت و پێیوایە بەرزبونەوەى ئاستی ئیسکۆ و ئاسینسیۆ و چاکبونەوەى ماریانۆ دیاز لە پێکان وەک ئەوەیە یاریزانی نوێ بۆ ریاڵ هاتبێت.

 

ئاماژەى بەوەشدا کە ریاڵ مەدرید ژمارەیەکی زۆر یاریزانی باشی هەیە و ئیشی ئەویش ئەوەیە تەنها ١١ یاریزانیان یاریی پێبکات .

 

سۆلاری ستایشی ئاستی بەرزی هەردوو یاریزان ئیسکۆ و ئاسینسیۆی کرد و دوپاتیکردەوە کە خاڵی بەهێزی یانەکە بوون.

 

راهێنەرەکەى ریاڵ مەدرید داواى لە هاندەران کرد فشار نەخەنە سەر ڤینیسیۆس و خۆی لە داهاتویەکی نزیکدا دەبێتە یاریزانێکی گرنگی یانەکەى.

وەڵامێک بنووسە