راهێنەری بارسێلۆنا: دەترسم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بم

کیکێ سێتیێنی راهێنەری بارسێلۆنا پێش یاریی ئەمشەوی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی دەترسێت لە ئیتاڵیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت، ئەو راهێنەرە ٦١ ساڵانە پێش یاریی یانەکەیان بەرامبەر ناپۆلی ترسی خۆی لە کۆرۆنا نەشاردەوە کە زیاتر ڤایرۆسەکە تووشی کەسانی بەتەمەن دەبێت و لە ئیتاڵیاش تاکو ئێستا دەیان کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.

 

 

 

کیکێ سێتیێنی راهێنەری بارسێلۆنا لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەی ئەمشەویان لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گوتی ‘نازانم لێرە چی روودەدات، کاتێک گەیشتینە ئێرە پشکنینی پلەی گەرمیان بۆ هەموومان کرد، پێش ئەوەی بێینە ئیتاڵیا لە میدیاکان خوێندمەوە لێرە دەیان کەس تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڕاستی دەترسم تووشی ئەم ڤایرۆسە بم، با بزانین چی روودەدات، گرنگ ئەوەیە کاتێک گەیشتینە فڕۆکەخانە پشکنینیان بۆ ئێمە کرد و کەسمان ئەم ڤایرۆسەمان نییە’.

 

تاکو ئێستا لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا لە ئیتاڵیا زۆرترین حالەطی نەخۆشی کۆرۆنا تۆمارکراوە و چەند کەسێکیش بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە ئیسپانیا تاکو ئێستا هیچ حاڵەتێک تۆمار نەکراوە.

وەڵامێک بنووسە