راشد ئەلغەنوشی بە سەرۆكی پەرلەمانی تونس هەڵبژێردرا

ئەمشەو پەرلەمانی تونس دەنگدانی بۆ سەرۆكی پەرلەمان ئەنجامداو بە دەنگی ١٢٣ پەرلەمانتار راشد ئەلغەنوشی كاندیدی بزوتنەوەی نەهزە بە سەرۆكی پەرلەمانی تونس هەڵبژێردرا.

 

بەگوێرەی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، لەکۆی ٢١٧ پەرلەمانتار ١٢٣ئەندام دەنگیان بەراشد ئەلغەنوشی كاندیدی بزوتنەوەی نەهزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی تونس.

هەڵبژاردنی کاندیدی بزوتنەوەی نەهزە لەنێو چوار کاندیدی دیکەی پارتە سیاسییەکاندا بوە کە دواتر نەخشەی هاوپەیمانێتی و رێککەوتنە سیاسییەکانی لەسەر دیاریدەکرێت.

دیاریکردنی غەنوشی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تونس، بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لەدوا ساتەکانی دانیشتنی نێوان بزوتنەوەی نەهزە و پارتی دڵی تونسدا هات کە یەکەمیان خاوەنی ٥٢ کورسی پەرلەمانی و ئەوی دیکەشیان خاوەنی ٣٨ کورسی پەرلەمانییە.

جگەلەوە، کوتلەی هاوپەیمانی کەرامە، کە خاوەنی ٢١ کورسی پەرلەمانییە، هاوبەشی پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکەیانە بۆ یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان.

 

وەڵامێک بنووسە