دۆناڵد ترەمپ ئالاسکای بردەوە و ئەمریکای دۆڕاند

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئالاسکا سەرکەوتنی تۆمارکرد و سێ کورسی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا.

 

 
بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمەریکا، ترەمپ (٥٦،٩٪) دەنگی ویلایەتی ئالاسکای و بەدەستهێناو ژمارەی کورسییەکانی گەیشتە (٢١٧) کورسی.

 

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمەریکا، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان تا ئێستا (٢٧٩) کورسی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە، سەرکەوتنی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا مسۆگەر کردوە.

 

تا ئێستاش، ئەنجامی دەنگەکانی ویلایەتەکانی (کارۆلینای باکور، جۆرجیا، ئەریزۆنا) یەکلا نەبووەتەوە، کە سەرجەم کورسییەکانی ئەو سێ ویلایەتە (٤٢) کورسیە.