دۆزینەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن کەناڵی فەرمی چین-ـەوە راگەیەندرا

بەپێی هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری کەناڵی فەرمی چینەوە رایگەیاندوە، زانایەکی وڵاتەکەیان  دژە ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزیوەتەوە و سەرەتا لە سەر ئاژەڵ تاقی دەکەنەوە.

 

بەپێی هەواڵەکە، دژە ڤایرۆسەکە لە رێگەی دەمەوە دەدرێت بە نەخۆشەکان و لە خومرە و هەویری ترش دروستکراوە و هیچ کاریگەریەکیش دروست ناکات.

 

ئەو زانایە پرۆفیسۆرێکی زانکۆی تیانجینی چینە و  دەڵێت دەرمانەکەی ئەو پرۆتینی کۆرۆنا لەناو دەبات و وا دەکات کەسی توشبوو بەرگری بەهێزبێت.

 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە هێشتا دژە ڤایرۆسەکە نەخراوەتە بازاڕەوە و ماوەیەکی زۆری پێ دەچێت هەتا پەسەند دەکرێت و بەکاردەهێنرێت.

 

هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند پزیشکانی ئەمریکا نزیکبونەتەوە لەوەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دروست بکەن

وەڵامێک بنووسە