ژمارەى ئەو كەسانەى كە لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە گەيشتە ١٠ هەزار كەس

لە ئيتاڵيا، لە دوايين ٢٤ كاتژمێر بە زيادبوونى ٦٦٢ كەس ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بۆ هەشت هەزار ١٦٥ كەس بەرزبووەتەوە.

 

 

لە ماوەى پێنج هەفتەدا لەگەڵ سەرهەڵدانى پەتاى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە ئيتاڵيا، لە بەڕێوەبەڕايەتى گشتيى بەرگريى شارستانى رۆما كۆنگرەى رۆژنامەوانى بۆ بڵاوكردنەوەى دوايين ئامارەكان بەڕێوەدەچێت،  ئەمڕۆ بەرپرس لە بەرگرى شارستانى ئاگوستينۆ ميۆززۆ زانيارييەكانى بڵاوكردەوە.

 

ميۆززۆ رايگەياند، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەيشتووەتە ٦٢ هەزار و ١٣ كەس و بەوانەى كە گيانيان لەدەستداوە و ئەوانەى چاكبوونەتەوە ژمارەكە گەيشتووەتە ٨٠ هەزار و ٥٣٩ كەس.

 

ميۆززۆ سەبارەت بەوانەی كە چاكبوونەوەتەوە ئاماژەى بەوەكرد كە دوێنى نۆ هەزار و ٣٦٢ کەس چاكبوونەتەوە ئەمڕۆش ٩٩٩ كەسى ديكە، كۆى گشتى ١٠ هەزار ٣٦١ كەس لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە. ژمارەى گيانلەدەستدان لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا  ٦٦٢ كەس زياديكردووە و كۆى گشتى هەشت هەزار و ١٦٥ كەس گيانيان لەدەستداوە.

 

پشكنينى COVID-19ى بۆرێللى بە نەرێنى دەرچوو

 

لەلايەكى ديكەوە، پشكنينى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بۆ سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، ئەنجيلۆ بۆرێللى كە دوێنێ بەهۆى بەرزبوونەوەى تـا ئامادەى كۆنگرەى رۆژنامەوانى رۆژانە نەبوو، بە نێگەتیڤ دەرچووە.

وەڵامێک بنووسە