دوو حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەولێر تۆمارکرا

وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، دوو حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە شاری هەولێر(ئەربیل) تۆمارکران.
لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، “دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران كه‌ دوو ئافرەتن، و ھەردووکیان بەرکەوتەی تووشبوویه‌کی پرسەیەکی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن”.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هەردووکیان بەرکەوتەی ئافرەتێکی پرسەی ماتەمینی گەرەڕەکی کارێزانن.

 

بەو پێیەش کۆی ژمارەی تووشبووان لە ھەرێم ٢١٤ کەس، ٧٤ حاڵەت لە ھەولێر(ئەربیل)، ١٠٩ حاڵەت لە سلێمانی، ١٢ حاڵەت لە دھۆک و ١٩ حاڵەتیش لە ھەڵەبجە تۆمارکراون، ھەروەھا لە کۆی ئەو ژمارەیەش ٥١ حاڵەت لە سلێمانی ، ١١ حاڵەتیش لە ھەولێر (ئەربیل) و شەش حاڵەتیش لە دھۆک چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ناو خێزانەکانییان و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش ھەیە.

وەڵامێک بنووسە