وەزیری تەندروستی تورکیا: ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا گەیشتە ٢٧٧ کەس

فەخرەددین قۆجا، وەزیری تەندروستی تورکیا رایگەیاند، “لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ٢٩٥٣ گومانلێکراو پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ کراوە. ٢٧٧ کەس ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە”.

 

 

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کۆڤید-١٩ بە شێوەیەکی خێرا لە جیهان بڵاو دەبێتەوە و تورکیاش یەکێکە لەو وڵاتانە کە مەترسی لە کۆنترۆل دەرچوونی ڤایرۆسەکەی لەسەرە.

 

وەزیری تەندروستی تورکیا لە وتوویتێکدا ئاشکرای کرد، “لە دوایین ٢٤ کاتژمێردا ٢٩٥٣ گومانلێکراو پشکنینی ڤایرۆسیان بۆ کراوە. ٢٧٧ کەس ئەنجامەکەیان پۆزەتیڤ دەرچووە. ١٢ نەخۆشی بە تەمەنمان لەدەست دا. تا ئەمڕۆ ٢١ گیانلەدەستداومان هەیە. پیرەکانمان ئاگادارە بکەینەوە. با پابەندی قەدەغەی هاتوچۆ ببن. مەترسی گیانلەدەستدان لەگەڵ گەورە بوونی تەمەن گەورە دەبێت”.

 

وەڵامێک بنووسە