داوا دەکرێت خۆراک و ئاو لەبەردەم ماڵەکان دابنرێت بۆ ئاژەڵانی سەر شەقام

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا داوای کردووە کە بە شێوەیەکی بەردەوام خۆراک و ئاو لە بەردەم ئاژەڵانی شەقام دابنرێت و شوێنی ژیانکردنیشیان بە خاوێنی رابگیرێت.

 

لە گشتاندنێکدا وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژەی بەوە کردووە کە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەدەر لە مرۆڤ کاریگەری نەرێنی خستووەتە سەر ژیانی ئاژەڵانی سەر شەقام و بەھۆی جێبەجێکردنی دوورەپەڕێزی کۆمەڵایەتی و دابەزینی توانای ئەوشوێنانەی کە خواردن و خواردانەوەی تێدا پێشکەش دەکرێ، ئاژەڵانی سەر شەقامیش رووبەڕووی بەربەستی کەمی خواردن بوونەتەوە.

 

هاوکات لە گشتاندنەکەدا داوا لە پارێزگا، قایمقام و بەڕێوەبەرە خۆجێیەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە کە رێوشوێنی پێویست بگرنە بەر بۆ ئەوەی ئاژەڵانی سەر شەقام بە برسێتی نەمێنەوە.

 

شایەنی باسە داواشکراوە کە بە شێوەیەکی بەردەوام خواردن و خواردنەوەی پێویست لە شوێنی حەواندنەوەی ئاژەڵان و پارک و باخچەکان دابنرێ و شوێنی مانەوەی ئەو ئاژەڵانە بە خاوێنی رابگیرێت.

 

ھەر لە گشاندنەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا داوا لە ھاووڵاتیان کراوە کە ھەستیاری لەمبارەیەوە نیشان بدەن.

وەڵامێک بنووسە