عەلی باپیر تایبەت بە تەبا: ‬پاراستنی ‬سنوور ‬و ‬سەروەری ‬عێراق ‬لە ‬ئەستۆی ‬حکوومەتی ‬عێراقدایە

عەلی ‬باپیر، ‬ئەمیری ‬کۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬کوردستان ‬وەڵامی ‬پرسیارەکانی ‬تەبا ‬لەبارەی ‬بڕیارەکانییان ‬لە ‬ماوەی ‬کۆبوونەوەکان ‬بۆ ‬پێکهێنانی ‬حکوومەت، ‬بەشداری ‬کردنی ‬تورکمان ‬لە ‬کابینەی ‬حکوومەت، ‬ئۆپەراسیۆنەکانی ‬سەرسنوور ‬کە ‬لەلایەن ‬تورکیاوە ‬ئەنجام ‬دەدرێت ‬و ‬کۆمەڵێک ‬پرسی ‬جیاواز، ‬دایەوە.

 

خەڵکی ‬هەرێمی ‬کوردستان ‬باوەڕ ‬و ‬متمانەیەکی ‬ئەوتۆیان ‬نەماوه ‬بە ‬کۆی ‬دۆخە ‬سیاسییەکە

 

له ‬هەڵبژاردنەکانی ‬٣٠‬ ‬ئەیلوولدا ‬تەواوی ‬حیزبەکان ‬گۆڕانکارییان ‬بەسەر ‬رێژەی ‬دەنگ ‬و ‬ژمارەی ‬کورسییەکانیاندا ‬هات. ‬بەشێک ‬لە ‬حیزبەکان ‬ژمارەی ‬کورسییەکانیان ‬کەمی ‬کرد ‬و ‬کۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬بە ‬پێچەوانەی ‬ئەوان ‬ژمارەی ‬کورسییەکانی ‬زیادی ‬کرد. ‬ئایا ‬هۆکاری ‬زیادکردنی ‬رێژەی ‬دەنگەکان ‬و ‬ژمارەی ‬کورسییەکانی ‬کۆمەڵ ‬بۆ ‬چێ ‬دەگەڕێننەوە؟

بسم ‬الله ‬الرحمن ‬الرحیم ‬ئەم ‬هەڵبژاردنەی ‬دوایی ‬کە ‬کرا ‬لە ‬٣٠‬ ‬ئەیلوول ‬بۆ ‬پەرلەمانی ‬کوردستان، ‬ئێمە ‬کۆمەڵێک ‬تێبینیمان ‬لەسەری ‬هەبوو. ‬یەکێک ‬لەوانە ‬بەشداری ‬کردنی ‬کەمی ‬خەڵک. ‬بەپێی ‬هەندێک ‬بۆچوون ‬و ‬بەدواداچوون ‬ڕەنگە ‬لە ‬سەدا ‬٤٠‬ ‬خەڵک ‬بەشدارییان ‬لە ‬پرۆسەی ‬هەڵبژاردن ‬کردبێت ‬و ‬لە ‬سەدا ‬٦٠‬ ‬خەڵک ‬نەچووبێتە ‬سەر ‬سندووقی ‬دەنگدان. ‬ئەمەیان ‬نیشانەی ‬پرسیار ‬دەخاتە ‬سەر ‬کۆی ‬پرۆسەی ‬سیاسی ‬هەرێمی ‬کوردستان. ‬ئەمە ‬ئەوە ‬دەگەیەنێت ‬و ‬ئەوەی ‬لێدەخوێندرێتەوە ‬خەڵکی ‬هەرێمی ‬کوردستان ‬باوەڕ ‬و ‬متمانەیەکی ‬ئەوتۆیان ‬نەمابێت ‬بە ‬کۆی ‬دۆخە ‬سیاسییەکە ‬بە ‬حکوومەت ‬و ‬پەرلەمانەوە ‬و ‬هەموو ‬دامودەزگاکانەوە. ‬بەم ‬هۆیەوە ‬پێویستە ‬لایەنە ‬سیاسییەکانی ‬دەسەڵات ‬چاو ‬بەخۆداچوونەوەیەکی ‬چاک ‬بکەن. ‬وە ‬ئەوە ‬لەخۆیان ‬بپرسن ‬بۆچی ‬خەڵک ‬وا ‬نائومێد ‬و ‬بێزار ‬بووە ‬و ‬نەچێتە ‬لای ‬سندووقی ‬دەنگدان ‬و ‬رای ‬خۆی ‬دەرببڕێ ‬بۆ ‬ئەوەی ‬نوێنەرانی ‬خۆی ‬دیاری ‬بکات ‬

 

لە ‬هەڵبژاردنەکاندا ‬لەلایەن ‬هەردوو ‬حیزبی ‬حوکمڕانەوە ‬ساختەکارییەکی ‬زۆر ‬کرا

 

تێبینی ‬دووەممان ‬لەسەر ‬هەڵبژاردن ‬ئەوەبوو ‬کە ‬لەلایەن ‬هەردوو ‬حیزبی ‬حوکمڕانەوە ‬ساختەکارییەکی ‬زۆر ‬کرا. ‬من ‬لەخۆمەوە ‬ئەو ‬قسەیە ‬ناکەم ‬بەڵام ‬بە ‬دانپێنانی ‬هەردوو ‬لایەنی ‬حیزبی ‬دەسەڵاتدار ‬لەسەر ‬یەکدی ‬کە ‬پەیوەندییان ‬بەمنەوە ‬کردووە. ‬یەکێکیان ‬پەیوەندی ‬بەمنەوە ‬کردووە ‬و ‬وتوویەتی ‬مامۆستا ‬فیلان ‬حیزب ‬ساختەکاریی ‬زۆر ‬ئەنجام ‬داوە ‬و ‬ئەوی ‬دیکەشیان ‬پەیوەندی ‬بەمنەوە ‬کردووە ‬بە ‬هەمان ‬شێوە ‬وتوویەتی ‬مامۆستا ‬فیلان ‬حیزب ‬ساختەکاری ‬زۆری ‬ئەنجام ‬داوە. ‬لە ‬ئەنجامدا ‬ئەگەر ‬قسەی ‬هەردووکیان ‬کۆبکەینەوە، ‬هەردوو ‬حیزب ‬تەزویر ‬و ‬ساختەیان ‬کردووە. ‬بەڵگەی ‬جوزئیش ‬زۆرە ‬لەسەر ‬ئەم ‬بابەتە ‬ئەمەش ‬نیشانەیەکی ‬گەورەی ‬پرسیاردەخاتە ‬سەر ‬دەرەنجامەکانی ‬هەڵبژاردنەکە ‬سەبارەت ‬بە ‬هەردوو ‬حیزبی ‬حوکمڕانەوە. ‬

 

سێیەمیان، ‬کەمکڕدنی ‬دەنگەکانی ‬لایەنە ‬سیاسییەکان، ‬رەنگە ‬هۆکارەکەی ‬بگەڕێتەوە ‬بۆ ‬ئەوەی ‬کە ‬ئەو ‬خەڵکە ‬نەچوون ‬بۆ ‬دەنگدان. ‬ئەو ‬خەڵکانەش ‬بریتین ‬لەوانەی ‬کە ‬لەم ‬دۆخە ‬بێزارن ‬و ‬نائومێدن ‬وە ‬رەخنەیان ‬هەیە ‬لەو ‬دۆخەی ‬ئێستا ‬کە ‬تیایداین. ‬ئەم ‬لایەنانە ‬ئەو ‬لایەنانەن ‬کە ‬لە ‬دەسەڵاتدا ‬نەبوون ‬و ‬بەهرەمەند ‬نەبوون ‬لە ‬دەسەڵات ‬و ‬خۆیان ‬بە ‬بەشخوراو ‬دەزانن. ‬ئینجا ‬ئەو ‬لایەنانە ‬ئێمەین ‬یەکگرتووە ‬و ‬خەڵکی ‬دیکەیە.

 

 

ئێوە ‬باستان ‬لەوە ‬کرد ‬کە ‬دەنگی ‬ئێمە ‬زیادی ‬کردبێت، ‬ئێمە ‬بەقەدەر ‬خۆمان ‬و ‬بە ‬قەدەر ‬هەڵوێستی ‬خۆمان ‬دەنگمان ‬بەم ‬شێوەیە ‬زیادی ‬نەکردووە. ‬بەڵی ‬بەبەراورد ‬لەگەڵ ‬گۆڕان ‬کە ‬کورسییەکانیان ‬بووە ‬بە ‬نیوە ‬و ‬یەکگرتوو ‬لە ‬نیوەش ‬دابەزیوە ‬بە ‬بزووتنەوەوە، ‬کورسی ‬ئێمە ‬لە ‬شەشەوە ‬بووەتە ‬٧‬. ‬لە ‬چاو ‬ئەوان ‬راستە ‬زیادی ‬کردووە ‬بەڵام ‬لە ‬چاو ‬خۆمان ‬ئێمە ‬پێمان ‬وایە ‬کە ‬حەجم ‬و ‬قەبارەی ‬راستەقینەی ‬ئێمە ‬هی ‬٧‬ ‬کورسی ‬نییە.

 

 

بەڵام ‬کاتێک ‬خەڵکێکی ‬کەم ‬دەچنە ‬سەر ‬سندووقی ‬دەنگدان ‬بۆشاییەک ‬دروست ‬دەبێت ‬و ‬هەردوو ‬حیزبی ‬حکومڕان ‬ئەو ‬بۆشاییە ‬بە ‬دەنگی ‬ساختە ‬و ‬بە ‬دەنگی ‬تەزویر ‬پڕ ‬دەکەنەوە. ‬بێگومان ‬ئەوە ‬کاریگەری ‬خراپی ‬دەبێت ‬لەسەر ‬ئێمەومانان. ‬ئێمە ‬تەزویرمان ‬بۆ ‬ناکرێت ‬و ‬بڕواشمان ‬بە ‬تەزویر ‬نییە. ‬بە ‬هەر ‬حاڵ ‬کۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬پێویستی ‬دەکرد ‬کورسییەکانی ‬زۆر ‬لەمە ‬زیاتر ‬زیادی ‬بکردبایە. ‬چونکە ‬پێمانوایە ‬ئێمە ‬باجمان ‬داوە ‬لەسەر ‬هەندێک ‬لە ‬هەڵوێستەکانی ‬خۆمان، ‬پێشمانوایە ‬سەرڕاستانە ‬لەگەڵ ‬مەبدەء ‬و ‬پرەنسیبەکانی ‬خۆمان ‬رۆیشتووین. ‬پێشمان ‬ناخۆشبووە ‬کە ‬دەنگی ‬خەڵکی ‬دیکەش ‬کەمی ‬کردووە. ‬ئەوانیش ‬پێویستە ‬بەخۆیاندا ‬بچنەوە ‬کە ‬دەنگەکانییان ‬بۆچی ‬کەمی ‬کردووە، ‬وێرای ‬تەزویر ‬چونکە ‬تەزویرەکە ‬لە ‬دژی ‬هەموو ‬لایەک ‬بووە ‬و ‬لە ‬قازانجی ‬حیزبی ‬حوکمڕان ‬بووە. ‬پێویستە ‬پارتی ‬و ‬یەکێتیش ‬زۆر ‬بە ‬جددی ‬بەخۆیاندا ‬بچنەوە ‬کە ‬بزانن ‬بۆچی ‬وایان ‬لە ‬خەڵک ‬کردووە ‬کە ‬لە ‬سەدا ‬٦٠‬ی ‬خەڵک ‬بڕوای ‬نەبێت ‬بە ‬دۆخی ‬سیاسیی ‬و ‬هەڵبژاردن ‬بۆ ‬ئەوەی ‬بێت ‬و ‬شاهێدی ‬بدات ‬بۆ ‬ئەوەی ‬نوێنەرێک ‬بۆخۆی ‬دیاری ‬بکات ‬

 

ئێمە ‬بۆ ‬کابینەی ‬نۆیەم ‬سەیری ‬بەرنامەکانی ‬پارتی ‬دەکەین ‬وەکو ‬گەورەترین ‬فراکسیۆن

 

لەمیانی ‬پرۆسەی ‬پێکهێنانی ‬حکوومەتدا ‬بەشێک ‬لە ‬حیزبەکان ‬رایانگەیاند ‬کە ‬بەشداری ‬لە ‬حکوومەت ‬ناکەن ‬و ‬بەشێکیشیان ‬بەردەوام ‬لە ‬پەیوەندیدان ‬لەگەڵ ‬حیزبی ‬براوەی ‬یەکەمی ‬هەڵبژاردن. ‬ئایا ‬بۆچی ‬کۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬تا ‬ئێستا ‬بڕیاری ‬خۆی ‬یەکلا ‬نەکردۆتەوە. ‬هەڵوێستی ‬کۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬چۆن ‬دەبێت؟

کۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬هەرلەسەرەتاوە ‬نەیوت ‬بەشداری ‬حکوومەت ‬ناکەین ‬بۆیە ‬ئەگەری ‬ئەوە ‬هەیە ‬بەشداری ‬حکوومەت ‬بکەین ‬و ‬ئەگەریشی ‬هەیە ‬بەشدار ‬نەبین. ‬ئێمە ‬جاری ‬دیکەش ‬وتوومانە ‬و ‬ئێستاش ‬دووبارەی ‬دەکەینەوە. ‬ئێمە ‬بۆ ‬کابینەی ‬نۆیەم ‬کە ‬لە ‬پەرلەمان ‬پارتی ‬وەکو ‬گەورەترین ‬فراکسیۆن ‬رادەسپێرێت، ‬سەیری ‬بەرنامەکەیان ‬دەکەین. ‬سەیری ‬چۆنییەتی ‬داواکردنیان ‬بۆ ‬بەشداری ‬ئێمە ‬چۆنە ‬و ‬دەیانەوێت ‬ئێمە ‬چۆن ‬بەشداری ‬بکەین. ‬سەیری ‬ئەوەش ‬دەکەین ‬کە ‬پێگەی ‬ئێمە ‬چی ‬دەبێت ‬لەم ‬حکوومەتە، ‬دوای ‬ئەوە ‬بڕیار ‬دەدەین ‬ئایا ‬ئەو ‬داوەتنامەیە ‬قبووڵ ‬بکەین ‬یاخود ‬بەشدار ‬نەبین.

 

ئێمە ‬تا ‬ئێستا ‬یەکلاییمان ‬نەکردۆتەوە. ‬هەر ‬لە ‬سەرەتاوە ‬نەمانوت ‬بەشدار ‬دەبین ‬یاخود ‬بەشدار ‬نابین. ‬بەڵام ‬ئەوە ‬مانای ‬ئەوەش ‬نادات ‬کە ‬بە ‬هەموو ‬شێوەیەک ‬بەشدار ‬دەبین. ‬راستییەکەی ‬ئێمە ‬کاتێک ‬بەشدار ‬دەبین ‬کە ‬قەناعەتمان ‬وابێت ‬ئەو ‬حکوومەتە ‬دەتوانێت ‬گۆڕانکاری ‬بکات، ‬ئەو ‬حکوومەتە ‬دەتوانێت ‬پاکسازی ‬و ‬چاکسازی ‬بکات، ‬دەتوانێت ‬سنوورێک ‬دابنێت ‬بۆ ‬ئەو ‬هەموو ‬گەندەڵی ‬و ‬قۆرخکارییەی ‬کە ‬لە ‬رابردوودا ‬هەبووە ‬و ‬ئێمە ‬چەند ‬جار ‬وتوومانە ‬و ‬لێرەش ‬دووبارەی ‬دەکەمەوە، ‬شتێکی ‬زۆر ‬نەشیاوە ‬لە ‬ڕووی ‬شەرعییەوە، ‬لە ‬رووی ‬مەنتقییەوە ‬و ‬لە ‬ڕووی ‬پرانسیبەکانی ‬مافی ‬مرۆڤەوە ‬لە ‬نێو ‬٤‬-‬٥‬ ‬ملیۆن ‬خەڵکی ‬دانیشتووی ‬هەرێمی ‬کوردستاندا ‬کەمینەیەک ‬لەحیزب ‬و ‬خزم ‬ببنە ‬ملیاردێر. ‬سەروەت ‬و ‬سامانێکی ‬زۆر ‬ئەستوور ‬و ‬بێڕەزا ‬وەسەریەک ‬بنێن ‬و ‬خەڵکێکی ‬زۆری ‬رەش ‬و ‬ڕووتیش ‬هەبێت ‬چوار ‬دیوارێکی ‬نەبێت ‬تێیدا ‬ژیانی ‬بەرێتە ‬سەر ‬و ‬بەرگ ‬و ‬پۆشاک ‬و ‬خواردنێکی ‬باشی ‬هەبێت. ‬کەسانێک ‬نەخۆش ‬بن ‬و ‬پارەیان ‬نەبێت ‬خۆیان ‬چارەسەر ‬بکەن ‬کەچی ‬کەسانێکیش ‬لە ‬حیزب ‬و ‬خزم ‬ببنە ‬ملیاردێر ‬و ‬سەروەت ‬و ‬سامانێکی ‬زۆر ‬زۆر ‬زیاد ‬لەخۆیان ‬وەسەریەک ‬بنێن ‬کە ‬لێرە ‬جێگەی ‬نەبێتەوە ‬ببینە ‬بانکەکانی ‬دەرەوەی ‬وڵات ‬یاخود ‬لە ‬دەرەوەی ‬وڵات ‬بیخەنە ‬پڕۆژەوە.

 

من ‬پار ‬سەردانێکی ‬ئەڵمانیام ‬کرد ‬و ‬لە ‬بەرلین ‬خەڵکانێک ‬کە ‬لەوێن ‬وتیان ‬مامۆستا ‬وەرە ‬با ‬شوێنێکت ‬پێنیشان ‬بدەین ‬کە ‬هۆتێکێکی ‬زۆر ‬گەورەیە ‬وهی ‬فڵان ‬کەسە ‬لە ‬فڵان ‬حیزبدا ‬و ‬بەهایەکەی ‬نزیکەی ‬ملیارێک ‬دۆلارە. ‬ئینجا ‬وەرە ‬با ‬لە ‬گەڕەکێک ‬خانووێکت ‬پیشان ‬بدەین ‬کە ‬بایی ‬پارەیەکی ‬زەخمە ‬و ‬ئەویش ‬هی ‬فیلان ‬بەپرسە. ‬هەموو ‬ئەو ‬شتانە ‬بە ‬پارەی ‬ئەم ‬وڵاتە ‬و ‬داهاتی ‬ئەم ‬وڵاتە ‬دەکڕدرێت. ‬ئەگەر ‬ئێمە ‬سنورێک ‬بۆ ‬ئەو ‬رەفتارانە ‬دانەنێن ‬و ‬حکوومەت ‬هەوڵ ‬نەدات ‬چاکسازی ‬بکات ‬ئەگەر ‬پلە ‬پلەش ‬بێت، ‬بەرنامەکەشمان ‬بە ‬دڵ ‬نەبێت ‬و ‬پێگەی ‬خۆشمان ‬بەدڵ ‬نەبێت ‬بەشدار ‬نابین. ‬کاتێک ‬بەشدار ‬دەبین ‬کە ‬بتوانین ‬لە ‬راستکردنەوەی ‬باری ‬حکوومەت ‬و ‬وەڵامدانەوەی ‬ئەندازەیەک ‬لە ‬کێشەکانی ‬خەڵک ‬بەشدار ‬بین.

 

 

لەدوایین ‬سەردانەکەی ‬پارتی ‬هیچ ‬دڵنیاییەکتان ‬پێدرا ‬کە ‬٤‬ ‬ساڵی ‬داهاتووی ‬حکوومەت ‬وەکو ‬چوار ‬ساڵی ‬رابردوو ‬نابێت؟ ‬لەم ‬بارەیەوە ‬گفتوگۆتان  ‬کرد؟

تا ‬ئێستا ‬بە ‬راشکاوی ‬لەمبارەیەوە ‬قسە ‬لەگەڵ ‬ئێمە ‬نەکراوە ‬و ‬لەگەڵ ‬لایەنەکانی ‬دیکەش ‬تا ‬ئێستا ‬تەنها ‬شاندی ‬حیزبی ‬چووە، ‬دوای ‬ئەوەی ‬کە ‬لە ‬پەرلەمان ‬رادەسپێردرێن ‬و ‬شاندێک ‬بۆ ‬پێکهێنانی ‬حکوومەت ‬پێکدەهێندرێت، ‬ئەوان ‬دەبێ ‬باسی ‬چۆنییەتی ‬حکوومەتی ‬داهاتوو ‬و ‬پێکهێنانی ‬حکوومەت ‬بکەن. ‬هەرکاتێک ‬ئەوان ‬هاتن ‬و ‬قسەی ‬خۆیان ‬کرد، ‬ئەوکات ‬ئێمەش ‬قسەی ‬خۆمان ‬دەکەین. ‬بەڵام ‬ئەمجارە ‬کە ‬شاندی ‬پارتی ‬هاتن، ‬جەنابی ‬کاک ‬فازل ‬میرانی ‬بۆ ‬خۆش ‬کردنەوەی ‬پەیوەندییەکان ‬هاتبوون، ‬هەرچەندە ‬ئەوە ‬سەرەی ‬سێیەم ‬و ‬چوارەم ‬بوو ‬ئەوان ‬بێن ‬و ‬سوپاسیشیان ‬دەکەن. ‬بەڵام ‬وتیان ‬ئێمە ‬هاتووین ‬زەمینە ‬خۆشبکەین ‬بۆ ‬ئەوەی ‬پەیوەندییە ‬دووقۆڵییەکانمان ‬باش ‬بکەین، ‬گرێ ‬و ‬گرفتەکان ‬لابەرین. ‬هاتووین ‬جەختیش ‬لەسەر ‬ئەوە ‬بکەینەوە ‬ئەوەی ‬کە ‬دەوترێت ‬گوایە ‬پارتی ‬ڤیتۆی ‬هەیە ‬لەسەر ‬کۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬کە ‬بەشداری ‬حکوومەت ‬بێت ‬ئەسڵ ‬و ‬ئەساسی ‬نییە. ‬دواییش ‬پەیوەندییان ‬پێوەکردووین ‬کە ‬ئەوان ‬چاوەڕێی ‬وەڵامی ‬ئێمەن. ‬ئێمەش ‬دیارە ‬چ ‬وەکو ‬سەردان ‬کردنەوەی ‬حیزبی ‬و ‬چ ‬وەکو ‬هەڵوێستمان ‬لە ‬پرسی ‬بەشداری ‬کردن ‬لە ‬حکوومەت، ‬ئێمەش ‬وتمان ‬با ‬بەرچاومان ‬روونبێت ‬ئەو ‬شاندەی ‬کە ‬بۆ ‬پێکهێنانی ‬حکوومەت ‬رادەسپێردرێن ‬بێن ‬و ‬بۆ ‬پێکهێنانی ‬حکوومەت ‬قسەمان ‬لەگەڵ ‬بکەن، ‬ئێمە ‬عادەتمان ‬وایە ‬ئێمە ‬بەبەرچاوڕوونی ‬بریار ‬دەدەین، ‬ئەو ‬کاتە ‬بڕیار ‬دەدەین.

 

 

كۆمەڵی ‬ئیسلامی ‬وەکو ‬لایەنێکی ‬سیاسی ‬چۆن ‬سەیری ‬ئەوە ‬دەکات ‬کە ‬یەکێک ‬لە ‬پۆستی ‬جێگری ‬٣‬ ‬سەرۆکایەتییەکەی ‬هەرێم ‬بدرێت ‬بە ‬تورکمان؟

‬با ‬ئەوە ‬بە ‬جەنابت ‬و ‬بە ‬خوێنەرانی ‬رابگەیەنم، ‬قەناعەتمان ‬بەوە ‬هەیە ‬کە ‬پێکهاتەی ‬تورکمان ‬پێکهاتەیەکی ‬رەسەن ‬و ‬ریشەدارە ‬لەم ‬وڵاتەدا ‬و ‬جێی ‬هەموو ‬رێز ‬و ‬حورمەتێکن. ‬پێویستە ‬بەپێی ‬قەبارە ‬و ‬کاریگەری ‬خۆیان ‬لە ‬هەموو ‬پێگەکاندا ‬مافیان ‬پارێزراو ‬بێت ‬و ‬ئەوانیش ‬بە ‬یەکسانی ‬مامەڵەیان ‬لەگەڵدا ‬بکرێت

 

پێویستە ‬تورکمان ‬دەرفەتی ‬پێبدرێت ‬کە ‬تەعبیر ‬بکات ‬لە ‬واقیع ‬و ‬حەجم ‬و ‬قەبارەی ‬راستەقینەی ‬خۆیان

 

ئەم ‬وڵاتە ‬هی ‬هەموو ‬لایەکە. ‬من ‬زۆر ‬جار ‬کە ‬باسکراوە ‬و ‬وتراوە ‬حکوومەتی ‬کوردی، ‬وتوومە ‬ئەو ‬وشەیە ‬بەکار ‬مەهێنن، ‬بڵین ‬حکوومەتی ‬کوردستان ‬چونکە ‬هەر ‬کورد ‬لەم ‬وڵاتە ‬نین. ‬تورکمان، ‬کریستیان ‬و ‬عەرەبیشی ‬لێن. ‬ئەم ‬وڵاتە ‬تەنها ‬بۆ ‬کوردان ‬نییە ‬بەڵکو ‬بۆ ‬هەموو ‬ئەوانەیە ‬کە ‬تێیدا ‬دەژین. ‬من ‬وەکو ‬مەبدەئێکی ‬گشتی ‬دەڵێم  ‬پێویستە ‬تورکمان ‬دەرفەتی ‬پێبدرێت ‬کە ‬تەعبیر ‬بکات ‬لە ‬واقیع ‬و ‬حەجم ‬و ‬قەبارەی ‬راستەقینەی ‬خۆیان

 

کێ ‬زیاتر ‬خەڵکی ‬لەگەڵدایە ‬و ‬گوزارشت ‬دەکات ‬لە ‬تورکمانەکان ‬و ‬لە ‬خەمی ‬ئەواندایە ‬مامەڵە ‬لەگەڵ ‬ئەواندا ‬بکەن

 

من ‬زۆر ‬رەخنەم ‬لەوە ‬هەیە ‬کە ‬مامەڵە ‬دەکرێت ‬لەگەڵ ‬کەسایەتییەکی ‬تورکماندا ‬کە ‬تەنها ‬گوزارشت ‬لە ‬خۆی ‬یاخود ‬لە ‬چەند ‬کەسێک ‬دەکات. ‬من ‬ئەوەم ‬بە ‬بڕیار ‬بەدەستانی ‬ئەم ‬وڵاتەش ‬وتووە، ‬بۆ ‬ئەم ‬هەرێمە ‬وا ‬باشە ‬مامەڵە ‬بکەن ‬لەگەڵ ‬ئەوانەی ‬کە ‬خەڵکی ‬تورکمانیان ‬لەگەڵدایە، ‬ئەگەر ‬جەبهەی ‬تورکمانییە ‬یاخود ‬هەر ‬لایەنێک ‬و ‬کەسایەتییەکە. ‬کێ ‬زیاتر ‬خەڵکی ‬لەگەڵدایە ‬و ‬گوزارشت ‬دەکات ‬لە ‬تورکمانەکان ‬و ‬لە ‬خەمی ‬ئەواندایە ‬مامەڵە ‬لەگەڵ ‬ئەواندا ‬بکەن. ‬نەک ‬مامەڵە ‬لەگەڵ ‬کەسێکدا ‬بکەن ‬کە ‬تەعبیر ‬دەکات ‬لەخۆی ‬و ‬بە ‬ئاسانی ‬بەدەستەوە ‬دێت ‬بەڵام ‬خەڵکی ‬لە ‬پشتەوە ‬نییە. ‬لەگەڵ ‬ئەوانە ‬مامەڵە ‬بکەن ‬کە ‬بە ‬ئاسانی ‬بەدەستەوە ‬نەیەن ‬بەڵام ‬خەڵکی ‬لە ‬پشتەوە ‬بێت ‬و ‬ماف ‬و ‬داواکاری ‬هەبێت ‬

 

پێویستە ‬ئێمە ‬مامەڵە ‬بکەین ‬لەگەڵ ‬ئەوانەی ‬کە ‬گوزارشت ‬دەکەن ‬لە ‬نەتەوەی ‬خۆیان

 

ئەوەی ‬خەڵکی ‬لەپشتەوە ‬بێت ‬بە ‬ئیمتیازاتی ‬شەخسی ‬قەناعەت ‬ناکات، ‬دەڵێ ‬من ‬خەڵکم ‬هەیە ‬و ‬داوای ‬مافی ‬خەڵکەکەی ‬دەکات. ‬لەگەڵ ‬ئەمانەدا ‬مامەڵە ‬بکرێت.‬من ‬ئێستا ‬بەپیویستی ‬نازانم ‬هەندێک ‬شت ‬لێرەوە ‬ورد ‬بکەمەوە. ‬کاک ‬ئەرشەد ‬ساڵحی ‬دەزانێت، ‬کاک ‬ئایدن ‬و ‬برادەرانی ‬جەبهەی ‬تورکمانی ‬دەزانن ‬کە ‬هەندێک ‬شتم ‬بۆ ‬باسکردوون، ‬من ‬رەخنەم ‬هەبووە ‬زۆرجار ‬لە ‬هەندێک ‬لە ‬کۆبوونەوەکاندا ‬بینیومە ‬کەسێک ‬هاتووە ‬کە ‬کەسایەتییەکەی ‬گوزارشت ‬لە ‬هەندێک ‬کەس ‬دەکات ‬هەر ‬چەندە ‬من ‬رێزم ‬هەیە ‬بۆ ‬هەموو ‬کەسێک. ‬کەسایەتی ‬دیکە ‬هەیە ‬گوزارشت ‬لە ‬خەڵکی ‬زۆری ‬تورکمان ‬دەکات ‬بەڵام ‬رەنگە ‬بە ‬دڵی ‬تۆ ‬قسە ‬نەکات. ‬بۆچی ‬ئەوە ‬بە ‬نادیدە ‬دەگیرێت؟ ‬با ‬ئەوە ‬بێننە ‬پێش، ‬قسە ‬لەگەڵ ‬ئەودا ‬بکەن ‬با ‬قسەکانیشی ‬بە ‬دڵی ‬تۆ ‬نەبێت ‬و ‬با ‬هەڵوێستەکانیشی ‬بە ‬دڵێ ‬تۆ ‬نەبێت. ‬بەڵام ‬گوزارشت ‬دەکات ‬لە ‬پێکهاتەکەی ‬خۆی، ‬ئەوانە ‬دەبێ ‬مامەڵەیان ‬لەگەڵدا ‬بکرێت. ‬جا ‬ئەوە ‬بە ‬نسبەتی ‬تورکمان، ‬کریستیان ‬و ‬یەزیدیش ‬بە ‬هەمان ‬شێوەیە ‬

 

کارێکی ‬راست ‬نییە ‬حزبێکی ‬کارتۆنی ‬گەورە ‬بکرێت ‬و ‬بە ‬ناوی ‬نەتەوەیەک ‬قسەی ‬لەگەڵدا ‬بکرێت

 

پێویستە ‬ئێمە ‬مامەڵە ‬بکەین ‬لەگەڵ ‬ئەوانەی ‬کە ‬گوزارشت ‬دەکەن ‬لە ‬نەتەوە ‬و ‬پێکهاتەی ‬خۆیان. ‬نەک ‬هەر ‬کەسێک ‬بە ‬دڵی ‬ئێمە ‬بوو ‬بە ‬تەنیاش ‬بێت، ‬ئێمە ‬بەرزی ‬بکەینەوە ‬لەسەر ‬حیسابی ‬خەڵکێکی ‬دیکە ‬کە ‬خەڵکیشی ‬لەگەڵدایە ‬بەڵام ‬رەنگە ‬بە ‬دڵێ ‬تۆ ‬نەبێت ‬و ‬نەتەوێت ‬داواکارییەکانی ‬جێبەجێ ‬بکەیت. ‬من ‬بەگشتی ‬بۆچوونم ‬بەمجۆرەیە، ‬من ‬پێموایە ‬هەموو ‬ئەوانەی ‬کە ‬لەم ‬وڵاتەدان ‬بە ‬قەبارەی ‬خۆیان ‬پێویستە ‬مافیان ‬پێبدرێت. ‬نەوەکو ‬٢‬-‬٣‬ ‬کەسیان ‬دیاری ‬بکرێت ‬یاخود ‬حزبێکی ‬کارتۆنی ‬گەورە ‬بکرێت ‬و ‬بە ‬ناوی ‬نەتەوەیەک ‬قسەی ‬لەگەڵدا ‬بکرێت، ‬ئەوە ‬کارێکی ‬هەڵەیە ‬

 

پاراستنی ‬سنوور ‬و ‬سەروەری ‬عێراق ‬لە ‬ئەستۆی ‬حکوومەتی ‬عێراقدایە

 

پرسی ‬شیلادزێ ‬چۆن ‬چارەسەر ‬دەکرێت؟ ‬پێویستە ‬کام ‬لایەن ‬هەستێت ‬بە ‬چارەسەر ‬کردنی ‬ئەو ‬پرسە؟

پێموایە ‬ئەو ‬پرسە ‬پرسێکی ‬ئاڵۆزە. ‬ئەو ‬پرسە ‬پەیوەستە ‬بە ‬تورکیا ‬و ‬دەوڵەتی ‬عێراقەوە. ‬بەڵام ‬بە ‬تەئکید ‬حکوومەتی ‬ناوەندی ‬بەشێکە ‬لە ‬عێراق ‬بۆیە ‬ئەویش ‬بەرپرسیارە. ‬من ‬لێرە ‬ئەوەندە ‬دەڵێم ‬بێگومان ‬پاراستنی ‬ماڵ ‬و ‬سامان ‬و ‬بەرژەوەندی ‬گوندنیشینەکان، ‬جا ‬چ ‬لە ‬دەڤەری ‬بادینان ‬چ ‬لە ‬دامێنی ‬چیای ‬قەندیل ‬چ ‬لە ‬هەر ‬شوێنێک ‬بەرپرسیارییەتییەکە ‬لە ‬ئەستۆی ‬پەرلەمان ‬و ‬حکوومەتی ‬هەرێمی ‬کوردستاندایە. ‬بەڵام ‬پاراستنی ‬سنوور ‬و ‬سەروەری ‬عێراق ‬لە ‬ئەستۆی ‬حکوومەتی ‬ناوەندیدایە. ‬بۆیە ‬ئەو ‬پرسە ‬ئەرکێکی ‬دووسەرەیە .

 

حکوومەتی ‬تورکیاش ‬دەبێت ‬ئەو ‬پرسیارەی ‬ئاراستە ‬بکرێت ‬کە ‬بۆچی ‬وا ‬دەکات ‬و ‬پاساوی ‬چییە. ‬پێویستە ‬ئەو ‬گرفت ‬و ‬کێشانە ‬لە ‬نێوان ‬خۆیاندا ‬چارەسەر ‬بکرێت ‬بێ ‬ئەوەی ‬ئەم ‬خەڵکە ‬چیدیکە ‬لەبەر ‬دەست ‬و ‬پێیاندا ‬نەچێت. ‬چیدی ‬موڵک ‬و ‬ماڵی ‬خەڵک ‬وێران ‬نەبێت. ‬چێدیکە ‬خەڵک ‬بێزار ‬نەبێت ‬و ‬بێزاری ‬و ‬توڕەییەکەی ‬بەو ‬شێوەیە ‬بتەقێتەوە ‬کە ‬لە ‬شیلادزێ ‬بینیمان. ‬دەبێت ‬دەوڵەتی ‬تورکیاش ‬چاوبەخۆیدا ‬بخشێنێتەوە. ‬ئایا ‬هیچ ‬میکانیزمێکی ‬دیکە ‬نییە ‬ئەو ‬کێشەی ‬خۆی ‬لەگەڵ ‬پەکەکە ‬و ‬نەیارەکانی ‬پێ ‬چارەسەر ‬بکات ‬لە ‬بری ‬ئەوەی ‬هەڵکوتێتە ‬سەر ‬سنوورەکانی ‬عێراق ‬و ‬گوندەکانی ‬هەرێمی ‬کوردستان؟ ‬ئەویش ‬دەبێت ‬چاو ‬بەخۆیدا ‬بخشێنێتەوە

 

‬حکوومەتی ‬ناوەندیش ‬دەبێت ‬لەگەڵ ‬دەوڵەتی ‬تورکیا ‬بە ‬جددی ‬بێتە ‬سەر ‬خەت. ‬لە ‬ڕاستیدا ‬پاراستنی  ‬سنوورەکان ‬لە ‬ئەرکی ‬حکوومەتی ‬ناوەندییە ‬و ‬حکوومەتی ‬هەرێمیش ‬بە ‬تەئکید ‬دەبێت ‬هەڵوێستی ‬هەبێت ‬و ‬فشار ‬لە ‬حکوومەتی ‬ناوەندی ‬بکات ‬یاخود ‬راستەوخۆ ‬لەگەڵ ‬حکوومەتی ‬تورکیادا ‬قسەبکات. ‬گرنگ ‬ئەوەیە ‬بەرگری ‬بکرێت ‬لە ‬گیان ‬و ‬سامان ‬و ‬موڵک ‬و ‬ماڵی ‬ئەو ‬گوندنیشینانە ‬کە ‬بەداخەوە ‬لە ‬ئەنجامی ‬پێشبڕکێ ‬و ‬گوریسپچرێنەی ‬نێوان ‬پارتی ‬و ‬یەکێتی ‬خەڵکێکی ‬زۆر ‬کرایە ‬موڵکی ‬خۆڵ ‬و ‬گوندەکان ‬چۆڵ ‬کران. ‬ئێستا ‬دەبینین ‬کە ‬بەرهەمی ‬خۆماڵیمان ‬بەو ‬شێوەیە ‬نییە ‬و ‬هەرێمی ‬کوردستان ‬بووەتە ‬بازاڕی ‬ساغکردنەوەی ‬کاڵای ‬تورکیا ‬و ‬ئێران ‬و ‬سووریا ‬و ‬وڵاتانی ‬دەوروبەر. ‬ئەوەندە ‬گوند ‬و ‬گوندنیشینانەی ‬کە ‬ماون ‬بەو ‬شێوەیە ‬جارێک ‬ئێران ‬زەختی ‬لەسەر ‬بکات ‬و ‬جارێک ‬تورکیا ‬زەختی ‬لەسەر ‬بکات ‬و ‬جارێک ‬پەکەکە ‬بەشێک ‬لە ‬خاکەکە ‬بۆخۆی ‬داببڕێت ‬و ‬لە ‬خەڵکی ‬دیکەی ‬قەدەغە ‬بکات، ‬بەڕاستی ‬شتێکی ‬زۆر ‬ترسناکە ‬و ‬کێشەیەکی ‬گەورەیە ‬پێوستە ‬بە ‬جددی ‬لە ‬پەرلەمانی ‬کوردستان ‬حکوومەتی ‬هەرێم ‬و ‬حکوومەتی ‬ناوەندی ‬و ‬لەگەڵ ‬تورکیاش ‬قسەی ‬لێبکرێت. ‬ئێمە ‬لە ‬جیاتی ‬ئەوەی ‬ئەو ‬گوندانەی ‬لێمان ‬چۆڵکراوە ‬بیبوژێنەوە ‬و ‬بەرهەمی ‬خۆماڵیمان ‬هەبێت ‬و ‬خەڵکێکی ‬زۆر ‬وەکو ‬دەستی ‬کار ‬لەوێ ‬کار ‬بکات، ‬نەک ‬بێنە ‬شار ‬و ‬بە ‬هەر ‬ناونیشانێک ‬بێت ‬مووچەیەکیان ‬پێبدرێت ‬و ‬نەتوانین ‬زەوی ‬و ‬زاری ‬سەر ‬سنوورەکان ‬بەهۆی ‬ئاشووبەوە ‬بەکار ‬بهێنین، ‬پێویستە ‬چارەسەرێکی ‬جددی ‬بۆ ‬ئەم ‬کێشەیە ‬بدۆزرێتەوە ‬و ‬هەموو ‬دامودەزگاکانی ‬حکوومەتی ‬هەرێم ‬هەوڵی ‬خۆی ‬بخاتە ‬گەڕ. 

 

هەواڵ: عەلی عەنتەر
فۆتۆ: چۆبان تەیمور

 

وەڵامێک بنووسە