حەلبوسی: بەرنامەی حکوومەتی سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوم بەدەست گەیشت

ئەمڕۆ شەممە ٤ی نیسانی ٢٠٢٠، نوسینگەی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدەست گەیشتنی بەرنامەی حکوومەتی داهاتووی عێراقی راگەیاند.

 

 

نووسینگەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند کە بەرنامەی کاری حکوومەتی عەدنان زەرفی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق بەدەستیان گەیشتووە.

 

هاوکات عەدنان زەرفی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی حکوومەتی عێراق رایگەیاندبوو کە بەرنامەی کاری حکوومەتەکەی پێشکەشی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کردووە.

وەڵامێک بنووسە