جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌ حكوومه‌تی واشنتۆنمان راگه‌یاند كه‌ دژی ئه‌وه‌ین ئه‌مریكا سه‌ربازانی له‌ سووریا بكشێنێته‌وه‌

جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل، تزیپی هۆتۆڤیلی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ دژی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكان له‌ سووریا.

 

له‌ میانی دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی سووریا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئیسرائیل سازكرا، هۆتۆڤیلی گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و سه‌باره‌ت به‌ بریاری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌ربازانی له‌ سووریا رایگه‌یاند: “به‌ حكوومه‌تی واشنتۆنمان راگه‌یاند كه‌ دژی ئه‌وه‌ین ئه‌مریكا سه‌ربازانی له‌ سووریا بكشێنێته‌وه‌”.

هۆتۆڤیلی رایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ری كۆتاییهاتنی سه‌روه‌ری كوردان له‌ باكووری سووریا ئه‌نجامێكی مه‌ترسیدار بۆ ئیسرائیل دێنێته‌ ئاراوه‌”. باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وه‌ش “هێزه‌ نه‌رێنییه‌كانی ناوچه‌كه‌” به‌تایبه‌تی ئێران به‌هێز ده‌كات.

 

 

وەڵامێک بنووسە