جیهان… ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا دەگاتە ٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ(کۆڤید-١٩) لە سەرانسەری جیهان گەیشتە ٦ ملیۆن و ١٠٠ هەزار کەس.

 

 

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، لەگەڵ ئەوەی لە ویلایەتی وۆهانی کۆماری چین سەری هەڵدا، بەڵام لە ئێستادا بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەتەوە و هیچ پێکوتەیەکی بۆ نەدۆزراوەتەوە وەکو چارەسەر.

 

تا ئێستا تەنها لە وڵاتی ئەمریکا یەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار کەس، لە بەرازیل ٤٧٠ هەزار کەس، رووسیا ٣٩٦ هەزار کەس و ئیسپانیا ٢٨٦ کەس تووشی ئەم ڤایرۆسە بوون.

 

ژمارەی گیانلەدەستداوان لە جیهان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گەیشتە ٣٦٩ هەزار کەس.

 

لەم ژمارەی تووشبووانە تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس زیاتر چاکبوونەتەوە و زیاد لە ٣ ملیۆن کەس تا ئێستا لەژێر چارەسەردان.