تەندرووستی عێراق: ٨٣ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرا

وەزارەتی تەندرووستی عێراق رایگەیاند، ٨٣ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکران. 

 

 

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندرووستی عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە ٨٣ حاڵەی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و ٥ کەسی دیکەس بەهۆی کۆڕۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

 

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە کۆی گشتی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراق بۆ ٩٦١ کەس بەرزبووەتەوە و لە ناویشیاندا ٦١ کەس گیانی لەدەستداوە.

 

لەلایەکی دیکەوە ٥ حاڵەتی مردنیش لە شارەکانی بەغداد و نەجەف و سلێمانیە و دیالەیە.

وەڵامێک بنووسە