تەندروستی عێراق تووشبوونی ٣٠ حاڵەتی نوێ و مردنی ٢ کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا راگەیاند

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌نجامی پشكنینی ٣٠ هاوڵاتی دیكه‌ پۆزه‌تیڤ بوه‌ و هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-ن، هاوكات داوایه‌كی به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كات كه‌ نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزایان تێدایه‌.

 

 

 

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، ٣٠ حاڵه‌تی نوێ توشبون به‌ په‌تای كۆڤید-19 له‌ عێراق تۆماركراوه‌، داواشی له‌و هاوڵاتیانه‌ كرد نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌ونزایان تێدایه‌ به‌ زوترین كات سه‌ردانی ناوه‌نده‌ پزیشكییه‌كان بكه‌ن.

جه‌عفه‌ر سادق عه‌لاوی، وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ سه‌رجه‌م هاوڵاتیان كرد ئه‌گه‌ر هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ئه‌نفله‌وه‌نزایان تێدابێت، ده‌ستبه‌جێ سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پێویست.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، زۆرینه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له‌ عێراق توشی په‌تاكه‌ هاتون، سه‌ره‌تا نیشانه‌كانیان فه‌رامۆشكردوه‌ و دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپی رۆشتوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا-ن.

 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژە بە چاکبوونەوەی ١٤ کەسی دیکەی راگەیاندووە.

 

کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق ٣٤٦ کەسن کە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دەڵێت ٢٩ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٨٩ کەسیان چاکبوونەتەوە.

 

 

وەڵامێک بنووسە