توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە ٨٠ هەزار و ١٥٠ کەس لە جیهاندا

بەپێی ئامارە جیهانیەکان، تا ئێستا ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتوەتە ٨٠ هەزار و ١٥٠ کەس، تا ئێستاش  ٢٧ هه‌زار و ٦٦١ كه‌س دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

 

 

بەپێی ئامارە جیهانیەکان، له‌مانگی رابردوه‌وه‌ تا ئێستا، له‌٣١ ناوچه‌ی چین ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبوه‌ته‌وه‌، رێژه‌ی توشبونیش به‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ ٨٠ هه‌زارو ١٥٠ كه‌س، دو هه‌زارو ٦٩٩ كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

هاوکات تا ئێستا ٢٧ هه‌زارو ٦٦١ كه‌سیش چارەسەری پزیشکیان وەرگرتوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی كوشنده‌یه‌و مانگی رابردو، له‌ شاری وهانی چین سه‌رهه‌ڵدا، له‌ئێستادا بوه‌ته‌ مه‌ترسییه‌كی جیهانی و له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش چه‌ندین حاڵه‌تی توشبون به‌و ڤایرۆسه‌ تۆماركراوه‌.

دوێنێش له‌ پارێزگای نه‌جه‌ف لە عێراق یه‌كه‌م حاڵه‌تی توشبون به‌كۆرۆنا تۆماركراو په‌روه‌رده‌ی ئه‌و پارێزگایه‌ش ده‌وامی فه‌رمی ناوه‌نده‌كانی خوێندنی راگرت، هه‌رێم بۆ خۆپارێزی زیاتر له‌و ڤایرۆسه‌، گه‌شتی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆ نه‌جه‌ف راگرت و سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كانیشی به‌روی ئێراندا داخست.

وەڵامێک بنووسە