تورکیا… ٣٤٣ تووشبووى نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

وەزيرى تەندروستى توركيا، فەخرەددين كۆجا، “لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا سێ هەزار و ٩٥٢ پشكنينمان ئەنجامداوە. ٣٤٣ تووشبووى نوێمان هەيە، حەوت كەسيش گيانيان لەدەستداوە”.
وەزیرى تەندروستیى توركیا رایگەیاند، لە دوایین ٢٤ كاتژمێری رابردودا سێ هەزار و ٩٥٢ پشكنینیان ئەنجامداوە و دەرکەوتوە ٣٤٣ توشبوى نوێیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە، هاوکات حەوت حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانیش تۆمارکراون.

فەخرەددین كۆجا، وەزیرى تەندروستى توركیا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویکردەوە، حەوت كەسى دیكە بەهۆى ڤایرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) لە وڵاتەکەی گیانیان لەدەستداوە.

 ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر گیان لەدەستدانیشیان هەبێت “هێشتا بۆ توركیا درەنگ نییە، پابەندبون رێگە لە بەرزبونەوە دەگرێـت، لە دوایین ٢٤ كاتژمێردا سێ هەزار و ٩٥٢ پشكنینمان ئەنجامداوە، ٣٤٣ توشبوى نوێمان هەیە، حەوت كەسیش گیانیان لەدەستداوە”.

 

فەخرەددین كۆجا باسی لەوەشکردوە، یەكێك لەو حەوت کەسەی گیانیان لەدەستداوە نەخۆشى درێژخایەنى هەبو، شەش کەسەکەی دیكەش بە ساڵاچو بون، تا رێنماییەكان جێبەجێ بکەن بە هێزن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا، کۆی گشتی ژمارەى توشبون لە توركیا گەیشتە هەزار و ٨٧٢ کەس و گیان لەدەستدانیش بۆ ٤٤ كەس بەرزبوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە