تورکیا.. هەزار و ٣٢٦ کەس چاکبوونەتەوە: ژمارەی توشبووان بۆ زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس بەرزبووەوە

وەزیری تەندرووستی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ ٣٠ هەزار و ٢١٧ کەس بەرزبووەوە و لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٧٥ کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندرووستی تورکیا ئاماژەی بە دواهەمین داتا و زانیارییەکان کارد و رایگەیاند لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٣ ٣ هەزار و ١٤٨ حاڵەتی دیکە تۆمار کراون و ٧٥ کەسیش گیانی لەدەستداوە.

هاوکات وەزیری تەندرووستی تورکیا راشیگەیاند کە کۆی گشتی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کۆڤید-١٩ بۆ ٣٠ هەزار و ٢١٧ کەس بەرزبووەتەوە و لەبەرامبەردا هەزار و ٣٢٦ کەسی دیکەش بەتەواوی چاکبوونەتەوە.

ژمارەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا میۆنێک و ٢٠٠ هەزار کەسی تپەڕاندووە و لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠٠ وڵات بڵاوبووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە