تورکیا.. لە ناوه‌ندێكی خۆبه‌خشی‌ رۆژانه‌ پێنج هه‌زار ده‌مامك به‌رهه‌مده‌هێنێت

له‌ ئیزمیر ناوه‌ندێكی خۆبه‌خشی‌ رۆژانه‌ تێكڕا پێنج هه‌زار ده‌مامك به‌رهه‌مده‌هێنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا.

 

 

ناوه‌نده‌كه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شارۆچكه‌ی بۆرنۆڤا، تیایدا خۆبه‌خشه‌كان كه‌ پێكهاتوون له‌ مامۆستایانی جل، ئه‌ندامانی یه‌كێتیی خێزان و قوتانیان ١٠ رۆژ پێش ئێستا ده‌ستیان كرد به‌ دروستكردنی ده‌مامك.

 

له‌ ناوه‌نده‌كه‌دا كه‌ ١٥ كه‌س كارده‌كه‌ن، رۆژانه‌ پێنج هه‌زار له‌و ده‌مامكانه‌ دروست ده‌كه‌ن كه‌ یه‌كجار به‌كارده‌هێنرێت. ده‌مامكه‌كانیش به‌ زۆری به‌سه‌ر دامو ده‌زگا گشتییه‌كاندا دابه‌ش ده‌كرێت.

 

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌نده‌كه‌، جونه‌یت یاڤوس، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ۆ په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ.

وەڵامێک بنووسە