تورکیا.. سەرتاشخانە و ئارایشتگاکان داخران

لەسەر فرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، سەرجەم سەرتاشخانەکان و ئارایشتگاکان بەهۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا داخران. 

 

لە فەرمانێکیدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی رێگرییكردن له‌ بڵابوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ریكردووه‌ و بۆ هه‌ر ٨١ پارێزگاكه‌ی وڵاته‌كه‌ی ناردووه‌، ئاشكرایكردووه‌ له‌ كاتژمێر ١٨:٠٠ی ئه‌مڕۆوه‌ سه‌رتاشخانه‌، ئارایشتگا و سەنتەرەکانی جوانكاریی بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی داده‌خرێن.

 

هاوکات له‌ فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ له‌میانی هه‌ماهه‌نگییكردن له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی توركیا و له‌پێناو پاراستنی هاووڵاتییان له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، ژماره‌یه‌ك رێكاری نوێ ده‌گیرێنه‌ به‌ر.

 

شایەنی ئاماژە پێکردنە کە باس له‌وه‌شكراوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی فیزیكیی له‌ كاتی كاركردنیاندا هه‌یه‌، بڕیاردرا به‌ داخستنی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رتاشخانه‌، ئارایشتگا و سەنتەرەکانی جوانكاریی و ئه‌و شوێنكارانه‌ی كه‌ پیشه‌كانیان هاوشێوه‌یه‌، له‌ كاتژمێر ١٨:٠٠ی ئه‌مڕۆوه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی كاتیی.

وەڵامێک بنووسە