تورکیا دوو گومانلێکراوی داعش لە وڵاتەکەی سنوورداش دەکات

له‌ ترابزۆن، دوو كه‌سی بیانیی كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كرێت په‌یوه‌ندیان به‌ رێكخراوی تیرۆریستیی داعشه‌وه‌ هه‌یه‌، سنوورداشكرانه‌وه‌.

 

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای ترابزۆنه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ كه‌ كاره‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ و ئاشكراكردنی چالاكییه‌كانی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی درێژه‌یان هه‌یه‌.

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی كاره‌كان دوو كه‌سی بیانیی به‌ناوه‌كانی ب.ئا. و ئا. ئا كه‌ ڤیدیۆكانی سه‌رده‌سته‌ی پێشووی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، ئه‌بوبه‌كر ئه‌لبه‌غدادی له‌ ته‌له‌فۆنه‌كانیاندا بووه‌ و، به‌هۆی ئاسایشی گشتییه‌وه‌ چوونه‌ ناوه‌وه‌یان بۆ توركیا له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆچی توركیاوه‌ سنوورداشكراونه‌ته‌وه‌.

وەڵامێک بنووسە