تورکیا خاڵە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران دادەخات

حکومەتی تورکیا بڵاویکردەوە، سەرجەم خاڵە سنوورییەکانی لەگەڵ ئێران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخستووە.

 

 

تورکیا دڵنیاییش دەدات، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا تۆمار نەکراوە.

شایەنی باسە  فه‌هره‌دین كۆجه‌، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا، رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی له‌ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیاریانداوە گه‌شتی ئاسمانی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران رابگرن و ئه‌و بڕیاره‌ش له‌ئه‌مشه‌وه‌وه‌ ده‌چێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.”

وتیشی:” له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ سنوریه‌كانیه‌وه‌ رێگه‌ به‌هیچ هاوڵاتیه‌كی ئێرانی ناده‌ین سه‌ردانی توركیا بكات، رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ی رابردوش هه‌شت هاوڵاتی ئێرانی رێگه‌یان پێنه‌دراوه‌ بێنه‌ خاكی توركیاوه‌.”

كۆجا، راشيگەياند كە ئەمڕۆ  ژمارەى توشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ئێران بۆ ٤٣ كەس بەرزبويەوە و هەشت كەسيش گيانيان لەدەستداوە و گوتيشى: “سێ دەروازەى سنووريمان لەگەڵ ئێراندا هەيە: گوربوڵاك لە ئاگرى، كاپيكۆى لە وان و ئەسەندەرە لە هەكارى. لەگەڵ ئەمانەشدا لە ناوچەى ئۆزەرك ناهچيڤان لە ئيغدر دەروازەى سنوورى ديلوجومان هەيە. لەسەر پێشنيارى دەستەى پسپۆرانی سەر بە وەزارەتەكەمان و لە چوارچێوەى بڕيارە پێشنياركراوەكان بە پێويستمان زانى جگە لە كەمكردنەوەى هاتوچۆ لە دەروازەكان چەند رێوشوێنێكى ديكە بگرينەبەر. بەهۆى بەرزبوونەوەى حاڵەتەكان لە ئێران بڕيارى داخستنى كاتيمان بۆ سنوورەكانمان لەگەڵ دراوسێكەمان دەركرد”.

وەڵامێک بنووسە