ترەمپ: بە هیچ شێوەیەك پشتمان نەكردووەتە كوردەكان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت” بە هیچ شێوەیەك پشتمان نەكردووەتە كوردەكان، ئەوان گەلێكی تایبەت و جەنگاوەری بێ وێنەن”.

 

 

لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، ” ئێمە لە پرۆسەی جێهێشتنی سوریاداین، بەڵام بە هیچ شێوەیەك پشتمان نەكردووەتە كوردەكان، ئەوان گەلێكی تایبەت و جەنگاوەری بێ وێنەن”.

 

هاوکات دەشڵێت، ” بە هەمان شێوە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ توركیادا، كە هاوبەشی ناتۆ و بازرگانی ئێمەن، لەوپەڕی باشیدایە “.

 

شایەنی باسە ئاماژەی بەوشكردووە” توركیا ژمارەیەكی زۆری دانیشتوانەكانی كوردن و لەوە تێدەگەن كە پاش ئەوەی هێزەكانمان كشانەوە كە هەر جەنگێك یان گرفتێك لەگەڵیاندا كاریگەری وێرانكەری دەبێت لەسەر ئابوری و دراوە لاوازەكانیان”.

 

جێگای ئاماژەیە ئاشكراشی كردووە، ” ئێمە پاڵپشتی كوردەكان دەكەین لەڕووی ئابوری و چەكەوە”.

وەڵامێک بنووسە