تا کۆتایی ئەم وەرزە داهاتی رۆناڵدۆ دەگاتە یەک ملیار دۆلار

ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی يانەى يوڤێنتوسى ئيتاڵى و هەڵبژاردەى پۆرتوگال، كريستيانۆ رۆناڵدۆ، بووه‌ يەكەم ياريزانى تۆپى پێ كە داهاتەكەى بگاته‌ يەك مليار دۆلار لە ژيانى وەزرشيدا.

 

 

بە گوێرەى هەواڵى گۆڤارى فۆربس، رۆناڵدۆ كە لە باشترين ياريزانەكانى تۆپى پێى جيهانە، سەرەڕاى ئەوەى ئەمساڵ بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)وە مووچەكەى لە لايەن يانەى يوڤێنتوسەوە كەمكراوەتەوە بەڵام تا كۆتايى ئەم وەرزە داهاتەكەى دەگاتە يەك مليار دۆلار.

 

رۆناڵدۆ لە پاش يارزانى گۆڵف، تايگەر ودز و ياريزانى بۆكسێن، فلۆيد مايوێزەر دەبێتە سێيەم وەرزشەوان كە سامانەكەى دەگاتە مليارێك دۆلار.

وەڵامێک بنووسە