بە وێنە.. میکانیزمی قەدغەی هاتووچۆ تاوەکو ١٠ی نیسان چۆن دەبێت؟

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر(ئەربیل) میکانیزمێکی نوێی راگەیاند بۆ قەدەغەی هاتووچۆ کە بڕیار وایە تا ١٠ی مانگی نیسان بەردەوا بێت.

 

 

بەپێی میکانیزمەکەی پارێزگای هەولێر(ئەربیل)، کاتەکان بۆ ٤ کاتی جیاواز دابەشکراوە و سەرەتا لە کاتژمێر ٦ی بەیانی تاوەکو ١٢ی نیوەڕۆ دەستپێدەکات و دواتر ١٢ی نیوەڕۆ بۆ ٦ی ئێوارەیە.

 

هاوکات لەو نێوەندەدا کاتژمێر ٦ی ئێوارە تاوەکو ١٢ی شەو هەموو جۆرە هاتن و چوونێک لەو شەش کاتژمێرەدا قەدەغە دەکرێت جگە لەو خاڵانەی کە لە خوارەوە بەدەر کراون.

 

دواتر کاتژمێر ١٢ی شەو بۆ ٦ی بەیانی دووبارە کۆمەڵێک هاتووچۆ دەبێت کە لە خشتەکەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە لە میکانیزمەکەدا هاتووە، هەر لایەنێکی رێگەپێدراو لە کات هاتووچۆکردندا رێنمایی تەندرووستی جێبەجێ نەکات، دووچاری سزای یاسایی دەبێتەوە.

 

خشتەکە بەو شێوەیەی خوارەوەیە:

وەڵامێک بنووسە